بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەشکان ئیسماعیلنژاد بە تۆمەتی "دەربڕینی خۆشحاڵی" پاش مردنی ڕەئیسی

10:51 - 6 جۆزەردان 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی "قاجەری"، سەر بە شاری بۆکان، بە ناوی ئەشکان ئیسماعیلنژاد دوابەدوای "دەربڕینی خۆشحاڵی" پاش مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە شوێنی دەسبەسەرکران و چارەنووسی ئەشکان ئیسماعیلزادە سەرەڕای بەدوادچوونی بنەماڵەکەی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.