ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئەیووب ڕەسووڵزادە، چالاکی بواری ژینگە و خەڵکی پیرانشار پاش ١٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەیووب ڕەسووڵزادە لە ماوەی دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێدا ڕاگیراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم چالاکی بواری ژینگەیە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەیووب ڕەسووڵزداە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.