ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی پیرانشار گەیشتە سێ کەس

18:53 - 4 جۆزەردان 2724

بە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاهیر زێوە" کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار، ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە لە ڕۆژێکدا گەیشتە سێ کەس.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ "تاهیر زێوە" کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار سێهەمین کەسی دەسبەسەرکراو لە ڕۆژی ٢ی جۆزەردان لە پیرانشارە کە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەلاح سوڵتانی"، خەڵکی گوندی "سەروکانێ"سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

"سەلاح سوڵتانی" خەڵکی "سەروکانی" یەکێکی تر لە دەسبەسەرکراوانی پیرانشارە کە هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٣ی نیوەشەو بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاوولاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.