جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز

20:36 - 28 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ڕەزا قوبادی" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز (عادڵ ئاباد) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە نزیکەی ٥ ساڵ بە تۆمەتی پێوەندیدارە بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای داوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

ئەم بەندکراوە لەدایکبووی ١٣٦٥ بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.