سایین قەڵا؛ دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
09:55 - 21 بانەمەڕ 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "عوسمان عەباسی"، "ڕەحمان خوسرەوی"، "هێمن عەلیزادە" و " شەهرام سوڵتانی" خەڵکی گوندی حاجیاوا سەر بە شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم چوار هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.