منداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری سەقز گیانی لەدەست دا
22:34 - 6 خاکەلێوه 2724
شەوی یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "هەستیار عەبدولکەریمی" خەڵکی شاری دیواندەرە بە هۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری "مێشاو"ی سەقز گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوە تەرمی ئەم کۆڵبەرە دۆزرایەوە و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سەقز کرا.
هەروەها شەوی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەدبایر محەممەدی"، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "زیران"، سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆی وەستانی دڵ لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.