بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "قازڵیان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:42 - 5 خاکەلێوه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سمکۆ نەسروڵڵاهی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "قازڵیان" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردووە بەڵام وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

سمکۆ نەسروڵڵاهی تەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.