سنە؛ هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵی ئارمان ساعدپەنا بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ناوبراو پاش گۆرانیوتن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز
پاش بەشداری و گۆرانیوتنی ئارمان ساعدپەنا ، هونەرمەندی کوردی خەڵكی سنە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "ئەوێهەنگ" لە ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ناوبراو هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، دەیان کەس لە هێزە ئەەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئارمان بەڵام نەیانتوانی دەسبەسەری بکەن.
ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەم هونەرمەندە هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراو وەک هاردی کۆمپیۆترەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئارمان ساعدپەنا ڕۆژی ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی "ئەوێهەنگ"، بە ڕەخنەگرتن لە ناوەندە پێوەندیدارەکان کە ئیزنی گۆرانیوتن بە ناوبراو نادەن، بە خوێندنی سروودێکی حەماسی ڕایگەیاند کە "ئیزن نادەن گۆرانی بڵێم، ڕێوڕەسمی نەورۆزی هەر ئیزنی ناوێ."