نەغەده؛ ئیبراهیم رەسووڵپوور بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا

01:04 - 27 رێبەندان 2723

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ڕەسووڵپوور"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "حیجازی"، بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان دەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کرد.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.