زیندانی نەغەده؛ بێهزاد محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

00:59 - 27 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی موراد،خەڵکی گوندی "قرووچاێ"، سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

بێهزاد محەممەدی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.