مەریوان؛ کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا
![](/content/upload/1/root/6175.jpg)
شەوی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرید ڕووبینا"، لە سنووری "هەنجیران"ی مەریوان بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە پاش ٧ کاتژمێر گەڕان، لە بەرزاییەکانی سنووری "هەنجیران"ی مەریوان دۆزرایەوە.
ئەم کۆڵبەرە ٢٠ ڕۆژ پێش، ژیانی هاوبەشی دەست پێ کردبوو.
فەرید ڕووبینا، خەڵکی گوندی "چاڵی سوور" و دانیشتووی مەریوان بوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٣، کۆی ٢٢٠٦ کۆڵبەر کوژراون و بریندار کراون. (٥٨٩ کوژراو و ١٦١٧ بریندار)
٤٠ کەس لەو کۆڵبەرانەی کە کوژراون و بریندار کراون تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.
زیاتر لە ٧٣٪ی ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار کراون.
کوژران و برینداربوون بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە زیاتر لە ٦٪، بە هۆی سەرمابردوویی و هاتنی ڕنوو بە ٤٪ و بە هۆی تەقینەوەی مینیش بە نزیک ٤٪ لە گرینگترین هۆکارەکانی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانن.