پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:15 - 16 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسین ئاباریان" خەڵکی گوندی "سەروکانی"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاگادارە ڕایگەیاند؛ یاسین ئاباریان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە و بۆ ئازادکردنی کاتیی ناوبراو داوای بارمتەی یەک میلیارد تمەنی کراوە.

یاسین ئاباریان تەمەنی ٣٠ ساڵە و کوڕی عەزیزە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.