لەسێدارەدرانی زیندانییەکی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی ورمێ لە زیندانی چوبیندەری قەزوێن

17:51 - 21 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "فلیت عابدی"، تەمەن ٥٥ ساڵ و کوڕی ئەسەد، خەڵکی گوندی "بەرەسپی" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ لە زیندانی چوبیندەری قەزوێن جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم زیندانییە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.