برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود
03:07 - 22 سەرماوەز 2723
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "مەنسور سلێمانی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لاقی ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا بەتوندی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا ڕەوانەی بێهداریی نەوسوود و دواتر بە هۆی توندی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.
مەنسوور سلێمانی، ٣٦ ساڵ تەمەنیەتی، خەڵکی گوندی "دنگی" سەر بە سەلاسی باوەجانی و خێزاندارە.