برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

16:43 - 10 سەرماوەز 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "سینا ڕەشیدپوور"، کوڕی لوقمان و خەڵكی گوندی "زڵێ"، سە بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.