بۆکان؛ لوقمان پیشیار بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

19:16 - 15 سەرماوەز 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، لوقمان پیشیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی ڕەزبەر، لوقمان پیشیار پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

شەوی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژ، لوقمان پیشیار، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.