کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

11:56 - 6 سەرماوەز 2723

شەوی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "یاوەر وەیسی"، خەڵكی گوندی "قوڵقوڵە"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار بوو و گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی توندویی برینەکانییەوە لە ناوەندێکی دەرمانیی نەوسوود گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە پشتەوە و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "فارووق عەلیزادە"، کوڕی عوسمان و خونچە، خەڵکی شاری ڕەبەت سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.