پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:31 - 30 خەزەڵوەر 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ، بە ناوی "فەرزین نەبی"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە لێدان ئەم منداڵەیان لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی مەلاڕەزای پیرانشار دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی فەرزین نەبی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.