دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەلاسی باوەجانی

14:49 - 12 خەزەڵوەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شادمان محەممەدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم لاوە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: شادمان محەممەدی بە هۆی چالاکی لە سۆشیاڵ میدیا، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

شادمان محەممەدی، تەمەن ٢١، کوڕی محەممەد و حەیاتە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم لاوە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.