بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

15:14 - 26 خەزەڵوەر 2723

شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "زانیار فەتاحیان"، تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی بۆکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی زانیار فەتاحیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.