سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار بوو و چووە کۆماوە

00:58 - 10 خەزەڵوەر 2723

شەوی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "عرفان مورادی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بەتوندی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگاداری پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و سەری بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە، بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە بەشی ئای سی یووی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان خەوێندراوە و چووەتە کۆماوە.

دۆخی گشتیی عرفان مورادی، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.