لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی خوڕەماوا

10:59 - 9 خەزەڵوەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "خەلیل محەممەدی"، خەڵكی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەماوا، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددە هۆشبەرەکان" دەسبەسەر و پاشان لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.