برینداربوونی ژمارەیەک کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود

13:12 - 7 خەزەڵوەر 2723

شەوی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لانیکەم ١٥ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

ئەم کۆڵبەرانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون و دۆخی هەندێکیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە شوناسی ئەم کۆڵبەرانە، لەلایەن کوردپاوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ.