خەدیجە مێهدی‌پوور لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا

16:20 - 30 رەزبەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، خەدیجە مێهدی‌پوور، زیندانیی سیاسیی خەڵکی ئەیوان غەرب، لە زیندانی ئیلام ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەلاوێژ، ئەم زیندانییە سیاسییە کە لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئیلامەوە بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا.

ڕۆژی ٣١ی بانەمەڕی ئەمساڵ، خەدیجە مێهدی‌پوور لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئیلام، بە سەرۆکایەتیی داداوەر "عەلیڕەزا هێمەتی‌زادە"، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی شتی ناڕاست لە دنیای مەجازی بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی"، بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەم زیندانییە سیاسییە، ڕەزبەری ١٤٠٠ دەسبەسەر و پاشان بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا. ناوبراو کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١، دوابەدوای دەرکرانی بەخشنامەی لێخۆشبوون، ئازاد کرا.

ناوبراو پێشتریش دەسبەسەر کراوە و حوکمی بۆ دەرچووە.