بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
                    
                    11:39 - 9 رەزبەر 2723
                
             
            ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەر، سەید ئەسعەد یووسفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە، خاوەنی زێڕنگەریی یووسفی لە بۆکانە و و بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی بازاڕییان و کاسبکارانی ئەم شارە لە ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینیدا، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
 
                             
                             
                            