دێهلۆڕان؛ مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:42 - 28 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانان، بێهنام سەمووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی بێهنام سەمووری، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.