دێهلۆڕان؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:11 - 27 خەرمانان 2723

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ڕەزا ئیبراهیمی" و "سەجاد سەیدمورادی"، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا ئیبراهیمی ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان و سەجاد سەیدمورادیش ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەو وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سەجاد سەیدمورادی و ڕەزا ئیبراهیمی