خالید عەبدوڵڵازادە بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

23:50 - 6 رەزبەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانان، خالید عەبدوڵڵازادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.

خالید عەبدوڵڵازادە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی خالید عەبدوڵڵازادە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.