سۆلماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، دەسبەسەر کرا

10:35 - 6 رەزبەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەر، سۆلماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، سۆلماز حەسەنزادە لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "شیرین خەیات"، "سیمین خەیات" و "شەیدا ڕەزایی"، بانگهێشتی میوانییەک لە سەقز کراوە کە لە خاڵی پشکنینی بۆکان_سەقزدا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، ئەحمەد و سۆلماز حەسەنزادە، باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیتلاعاتی بۆکان کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.

ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، محەممەد حەسەنزادە، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بۆکاندا بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە ئاخرین ستۆریی خۆیدا لە ئینستاگرام نووسیبووی: "ڕەنگە ئەمە ئاخرین ڕۆژی ژیانم بێ، بۆ بەختەوەری نەتەوەکەم."