دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کامێران

22:50 - 5 رەزبەر 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پێدرام فەیزی"، کوڕی ئەمین و خەڵکی گوندی "کەڵاتێ" و دانیشتووی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی فەیزی، بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی پێدارم فەیزی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.