دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری گوێگتەپەی مەهاباد
16:35 - 25 گەلاوێژ 2723
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شێرکۆ نەسیری" و "ئەشکان ڕەسووڵی"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری گوێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.
شێرکۆ نەسیری خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: شێرکۆ نەسیری و ئەشکان ڕەسووڵی