دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

11:14 - 21 گەلاوێژ 2723

شەوی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان پیشیار" و "حەسەن مەردانی"، خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

تاکوو ئێستا لەمەڕ دۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.