لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی هەمەدان

16:28 - 20 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەفشین ڕەحیمی هیدایەت"، خەڵكی شاری کەنگاوەر، سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "مەنووچێهر خەزایی"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.

مەنووچێهر خەزایی، پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەفشین ڕەحیمی هیدایەت، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.