جەماڵ عەلیزادە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

17:56 - 7 خەرمانان 2723

ڕۆژی سیشەممە، ٧ی خەرمانان، جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە، خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئوجاقلوو"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ میدیا دژبەرەکان"، بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

شەوی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی جەماڵ عەلیزادە و بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

جەماڵ عەلیزادە، بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.