بێبەریکردنی سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی

16:35 - 5 گەلاوێژ 2723

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، لەحاڵێکدا کە کێشەی هەناسەدانی هەیە، لە وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی بێبەری کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، سیاوەش حەیاتی، سەرەتای ڕەوانەکران بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان، تووشی ئانفۆڵانزا بووە کە بە هۆی چارەسەرنەکرانی نەخۆشییەکەی لە زینداندا و ڕەانەنەکردنی بۆ دەرەوەی زیندان، تووشی کێشەی هەناسەدان بووە و ڕۆژگارێکی سەخت تێپەڕ دەکات.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: بەرپرسانی زیندان، مەرجی ڕەوانەکردنی سیاوەش حیاتی بۆ نەخۆشخانە و پێدانی مورەخەسیی یاسایی و تەنانەت دەرمانیشیان ڕەزامەندیی هێزە ئەمنییەتییەکان ڕاگەیاندووە کە ئیدارەی ئیتلاعات، داواکارییەکەی ڕەت کردووەتەوە.

ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، سیاوەش حەیاتی، پاش بانگهێشت بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری سزای دادسەرای کەیفەری و ئینقلابی شاری شاباد، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا.

وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، ڕۆژی شەممە ١٦ی بانەمەڕ، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بانگهێشتانمەیەکی پێ گەیشتبوو.

سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی، یەکی ڕەزبەری ١٤٠١ لە گوندی "ورگمە" سەر بە شاری داڵاهۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە دەسپێکی دەسبەسەرکرانیدا مانی لە خواردن گرت.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە بۆ زیندانی دێزڵاوا ڕاگوێزرا و ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ بە کەفالەت ئازاد کرا.

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، لەلایەن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی کرماشان، هەڵکەوتوو لە شاباد بە تۆمەتی "چالاکیی پڕوپاگەندەیی دژی نیزام لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ تلویزیۆن و میدیا دژبەرەکان و ناوبردن لە  کوژراوانی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانە و بە زاڵم ناوبردنی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە پشتبەستن بە ماددەی ٥٠٠ی یاسای سزای ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

یەکێکی دیکە لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حەیاتی "هاندانی خەڵک بۆ کوشتن و شەڕ بەمەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" بووە کە دادگا بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ناوبراوی لەم تۆمەتە بێتاوان ناساند.

ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، سیاوەش حەیاتی و هاوڕێکانی کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک لە دەسبەسەرکراوەکانی ئازادکراو لە ڕێوڕەسمی ٢٧ی خەزەڵوەر لە کرماشانەوە چووبوونە شاری سەحنە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ کرماشان لە خاڵی پشکنینی بێستوون، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و ئازا و ئەشکەنجە درابوون.

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١، سیاوەش حەیاتی پاش ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا و ڕەشەمەی ١٤٠١ بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی" بانگهێشتی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە کرا.