مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا

21:56 - 20 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، پێشنوێژی گوندی "دەگاگا" سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

دادگا ئەم مامۆستا کوردەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە.

مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرابوو.