ناڕوونیی چارەنووسی ئێحسان محەممەدی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ

18:00 - 10 بانەمەڕ 2723

منداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی "ئێحسان محەممەدی" کوڕی ئیبراهیم و مریەم خەڵکی ئەمیرئابادی شنۆ لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێدایە و چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم منداڵە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئێحسان محەممەدی ڕۆژی ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠١ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کراوە و دەسبەسەر کراوە.

ئەم منداڵە پاش ماوەیەک لێپرسینەوە ڕاگوێزراوە بۆ ورمێ و لە ماوەی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجە دراوە.

ناوبراو لە ڕۆژی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ دەسبەسەرە.

تاکوو ئێستا لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئێحسان محەممەدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.