داوای پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە مەریوان کرا

11:48 - 31 خاکەلێوه 2723

دۆسییەی ئارام محەممەدی، تەحسین موستەفا، سەیوان سلێمانی و ئارام قادری لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان بەمەبەستی پێڕاگەیشتن بۆ دادگوستەریی مەریوان نێردرا.

ئەم چوار چالاکە سێنفییە بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کراون و لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەریوانەوە داوای پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەیان و دەرکردنی حوکمیان بۆ کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم چوار چالاکە سێنفییە بەمەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری بانگهێشتی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای مەریوان کران.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١، ئەم چوار هاووڵاتییە بە کەفالەت ئازاد کران.

ئەم چوار چالاکە سێنفییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.