ئەگەر پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا
19:05 - 6 رێبەندان 2713
Unknown Author
هاوار بازیان
هەبوونی \"پارتی دێمۆکراتی کورد-ئەلپارتی\" لە کوردستانی سووریا و \"پارتی دێمۆکرات\" لە کوردستانی تورکیا کە لەلایەن پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراقەوە پشتیوانی دەکرێن، رێگە خۆش دەکات گومان لە دووباربوونەوەی ئەو دیاردە سیاسییە لە کوردستانی ئێرانیش بکەین، بەتایبەت کە پاش دوورکەوتنەوەی ئەندامێکی باڵای پارتی کرێکاران و هاتنی بۆ ناو هەرێمی کوردستان، ئەو دەنگۆیەش لە بەرزبوونەوەدایە. ئەو پێشهاتە رەنگە ئاسایی نەبێ و نیگەرانی و خۆشحاڵیی زۆری لێبکەوێتەوە، بەڵام دواجار بەرژەوەندیی سیاسی و هێزی ئابووری و ئەمنیی لایەنەکان بڕیاری یەکلایی دەدات.
پێشتر گلەیی سیاسی لە پارتی کرێکارانی کوردستان /پ.ک.ک/ دەکرا کە هەوڵ دەدا بە دامەزراندنی رێکخراوی هاوشێوەی خۆی، دەست و پەیوەند بخاتە ناو پرسی پارچەکانی تری کوردستان، بەڵام لە گەڕی نوێی سیاسەتی حزبە گەورەکانی کوردستان بەتایبەت پ.ک.ک و پارتی، گرینگی بە پەلهاویشتن بۆ بەشەکانی تری کوردستان دەدرێ. نموونەی ئەو چالاکییانە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ بەدواوە بە PKK دیارە، بەڵام PDK ماوەی ساڵێکە بە گەرمی خەریکی ئەو بەرنامەیە. هەر لەو پێوەندییەدا پاش گەڕانەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیاربەکر، لەیلا زانا پەرلەمانتاری کورد لە تورکیا سەردانی بارزانی کرد و سەرچاوەکان باس لە بەهێزکرنەوەی دووبارەی \"پارتی دێمۆکرات\" لە کوردستانی تورکیایان کرد.
بەهێزبوونی دەنگۆی دامەزراندنی \"پارتی دێمۆکرات\" بۆ کوردستانی ئێران پاش ئەوە هات کە \"بڕیار گابار\" ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK لە پارتی کرێکاران دوور کەوتەوە و لە هەولێر گیرساوەتەوە. گابار کە هاوکات ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتیی گەل و هەروەها دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان /پژاک/ بوو و کوردی ئێرانە، لەلایەن پارتی دێمۆکراتی کوردستانەوە وەک مۆرەیەکی گونجاو دادەنرێ تا سەرۆکایەتیی لقی کوردستانی ئێرانی پارتی دێمۆکرات بکا. ئەوانەی لە سەرەوە باس کران زیاتر چاوەڕێی تێپەڕبوونی کاتن تا بە ئەنجامێک بگەن، بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێک دێنە ئاراوە کە پێویستە وەڵامیان بدرێنەوە.
١. دامەزراندنی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەرئەنجامی چییە؟
٢. ئەو حزبە لە خزمەت کێدا دەبێ؟
٣. ئایا حزبەکانی کوردی ئێران ئامادەیییان هەیە لەگەڵ هێزێکی لەوشێوەدا بچنە مەیدانی رکابەری؟
٤. ئایا جۆری هەڵوێستی کوردانی ئێران بەرامبەر پژاک/ی سەر بە پ.ک.ک و پارتی دێمۆکراتی سەر بە پارتی جیاواز دەبێ؟
٥. ئایا پێویست دەکا کوردی ئێران بترسێ، بۆچی؟
٦. هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر ئەو کردەیە چی دەبێ؟
٧. هەر بەڕاستی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق بەرنامەیەکی لەوشێوەی پێ جێبەجێ دەبێ یان ئەنجامی دەدات؟
١. دامەزراندنی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەرئەنجامی چییە؟ هاتنە مەیدانی هەر هێزیک بەسەر هێزەکانی تردا لە هەر شوێنێک، بەڵگەیەکی زیندوویە کە زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەو پێشهاتە هەبووە. بەواتایەکی تر، هۆی سەرەکی بۆ باسکردن و سەرگرتنی دەنگۆی دامەزراندنی پارتی دێمۆکرات بۆ کوردستانی ئێران، بەشێکی هەرەزۆری راستەوخۆ پێوەندی بە لاوازبوون و لە مەیدان دەرچوونی هێزەکانی تری کورد بۆ ئەو بەشەی کوردستان دەگەڕێتەوە. ئەگەر روونتر قسە بکەین، حزبە سەرەکییەکانی کوردی ئێران بەرپرسی یەکەم دەبن ئەگەر حزبێکی تر بەوشێوە بە بەرنامە و پلانی جیاواز بۆ ناوچەی خەباتی ئەوان دامەزرێ.
ئەگەرچی بەشێکی ئەو پرسەش بۆ نیازی دەستێوەردانی پارتی دێمۆکرات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە دواڕۆژی کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە. هاتنە ئارای ئەو هێزە نوێیە بە پاڵپشتی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق، جۆرێک بێ هیوایییە بە حزبەکانی تری کوردستانی ئێران لەوەی بتوانن بۆشاییی سیاسی پڕ بکەنەوە و هاوکات دڵنیابوونی زیاتری پارتی دێمۆکراتە لەوەی بەڕاستی بەرژەوەندییەکانی بۆ دواڕۆژی کوردستانی ئێران پارێزراو دەبن.
٢. ئەو حزبە لە خزمەت کێدا دەبێ؟ دامەزراندنی پارتی دێمۆکرات بۆ کوردستانی ئێران بەو شێوەی باسی کرا، یەکەمجار لە خزمەت ئامانجەکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراقدا دەبێ کە دەکرێ دواتر لەلایەن ئەو هێزەی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانەوە وەک خزمەتێک بۆ هەموو ئامانجە سەرەکییەکانی کورد لێک بدرێتەوە. کاتێک پارتی کرێکاران پشتگیری لە پارتی یەکێتیی دێمۆکراتی/ پەیەدە لە کوردستانی سووریا کرد، پارتی کرێکاران چاوەڕێیە خزمەتی یەکەم بە ئامانجاکانی خۆی بگات کە بەشێکن لە ئامانجە نەتەوەیییەکانی کورد. هەروەک چۆن پارتی کرێکاران، رووی لە دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان/پژاک بۆ کوردستانی ئێران کرد و لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا لە پێگەی بەهێزی خۆیەوە بەرگری لە بوونی پژاک لە مەیدانی سیاسیی ئێران کردووە، نموونەی زیندوو لە دەستەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەییی کورد لە هەولێر بوو.
لەبارەی پارتی دێمۆکراتەوە، تا ئێستە ئەلپارتی لە کوردستانی سووریا وەک پێویست وەڵامی خواستە سیاسییەکانی پارتی لە هەولێر نەداوەتەوە، یانی بۆی نەکراوە. هۆی سەرەکیی ئەو پاشکەوتنە پارتی بۆ دەست پێشخەریی پارتی کرێکاران لە سووریا دەگەڕێتەوە کە خێراتر و زیرەکانەتر پەیەدەی خستە سەرپێ، بەشێوەیەک، کە لە گەرمەی رووداوەکانی سووریادا توانی پەیەدە و باڵی سەربازییەکەی یەپەگە بخاتە ریزی پێشەوە. لە ئێستەدا پارتی دێمۆکرات ئەزموونێکی لە کوردستانی سووریا هەیە کە ئەویش خێرابوونە! بۆیە پارتی بەنیازە پێش ئەوەی رووداوەکانی کوردستانی ئێران بگاتە خاڵی چارەنووس ساز، بە ئارامی و شێنەیی هێزێکی رێکخراوەیی و سیاسی بۆ ئەو بەشەی کوردستان دابمەزرێنێ. پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ئەگەر بێتە ئاراوە، لە پێوەندییە سیاسییەکانی هەولێر و کۆماری ئیسلامیشدا کاریگەری دەبێ کە ئەوەیان باسێکی جیاوازە.
٣. ئایا حزبەکانی کوردی ئێران ئامادەیییان هەیە لەگەڵ هێزێکی لەوشێوەدا بچنە مەیدانی رکابەری؟ لە رکابەریی سیاسیدا، زۆر هۆکار رۆڵیان هەیە. لەوانە بواری ئایدیۆلۆژی، ئابووری، دیپلۆماسی، کۆمەڵایەتی و سیاسی. هەروەک چۆن ئێستەش بەرنامە و پەیڕەوی زۆربەی هێز و حزبە کوردییەکان ٨٠%- ٩٠% هاوشێوەن، هاتنە مەیدانی ئەو پارتە تازەش هەر رەنگە لەو خانەیەدا بێ و زۆر جیاواز نەبێ و لەو بوارەوە حزبەکانی تری کوردی ئێرانی توانای رکابەرییان دەبێ. بواری ئابووری و داراییی حزب هۆیەکی تری گرینگە کە چاوەڕێ دەکرێ لە ئێستەدا ئەو هێزە تازە توانایەکی باشتری لەچاو هێزەکانی تری کوردستانی ئێرانی پێ ببەخشرێ. حزب و لایەنەکانی تری کوردستانی ئێران لە دۆخێکی خراپی ئابووریدان، بەشێوەیەک کە بەشێک لە بارودۆخی خراپی سیاسیی ئێستەیان راستەوخۆ پەیوەندیی بە باری لاوازی ئابوورییەوە هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ دووربوونی لە خەڵکی ناوەخۆ و هەروەها پابەندبوونی بە پرەنسیپێکی جوان کە نابێ بە هەموو نرخێک بیر لە ئابووریی باش بۆ حزب بکرێتەوە. هۆکارێک کە ساڵانێکی زۆرە حزبەکانی کوردی ئێران بە سەربەخۆ لە رووی سیاسی و لاواز لە رووی سیاسی و چالاکییەوە راگرتووە. واتە هێزەکانی تری کوردی ئێران تا گەڕانەوە بۆ ناوەخۆی وڵات و گۆڕانکارییەکی ریشەیی لەو بەشەی کوردستان، ناتوانن لە بواری ئابووری و دارایییەوە پێشبڕکێ لەگەڵ هێزێکدا بکەن کە دەستی بەسەر گەورە سەرچاوەکانی داراییی بەشێکی دەوڵەمەند لە کوردستانی عێراقدا هەیە. ئەو لاوازییە کاتییەی کوردانی ئێران بەرامبەر ئەو هێزە نوێیە، شتێکی ئاسایی و سرووشتی دەبێ.
بەڵام، لە بواری دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە، حزبەکانی تری کوردستانی ئێران ئەزموونی باشیان هەیە و دەتوانن رکابەری پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بکەن، بەتایبەت ماوەیەکی زۆری پێویست دەبێ تا هێزێکی نوێ بە پاڵپشتیی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق بتوانێ بچێتە ناو چین و توێژەکانی بەشێک لە کوردستان کە هەموو شتێکی نوێ و نامۆ دەبێ. لە ئاستی ناوەخۆی کوردستانی ئێرانیشدا، پارتی دێمۆکرات سەرەتا پێویستی بە بنیاتنانەوەی پێگەی جەماوەری و سیاسیی خۆی هەیە کە ریشەکەی بۆ رووداوەکانی سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێران دەگەڕێتەوە و باسێکی جیاوازە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پارتی دێمۆکرات پشتی بە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی ئێران بەستووە و بەڵێنی وەرگرتووە کە بەشێکیان تەنانەت ئێستە لە حزب و هێزە کوردییەکاندا باڵادەست و دیارن و تەواو هەست بە جموجۆڵیان دەکرێ، بۆیە نابێ هیچ سیاسەتوانێک پێی وابێ پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی بێکەسی دانامەزرێ، یان دواتر دادەخرێ!
٤. ئایا جۆری هەڵوێستی کوردانی ئێران بەرامبەر پژاک/ی سەر بە پ.ک.ک و پارتی دێمۆکراتی سەر بە پارتی جیاواز دەبێ؟ هەرچەندە سەرگرتنی ئەو حزبە تازە وەک پێشهاتێکی تاڵی سیاسی بۆ هێزە سەرەکییەکانی کوردستانی ئێران دێتە دانان، بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارە راستەوخۆ پێوەندی بە بەرنامەی کاری ئەو حزبە نوێیە دەبێ کە چاوەڕوان دەکرێ بێتە مەیدان. بۆ نموونە، لە ئێستەدا هۆی سەرەکیی نەگونجانی پژاک و هێزەکانی تری کوردی ئێران بۆ پێداگریکردنی پژاک لە جێبەجێکردنی دەقی بەرنامە و ئامانجی پ.ک.ک. لە کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە، هەر ئەوەی ئێستە لە کوردستانی سووریا لە بەڕێوەچووندایە. زۆرینەی هێزە کلاسیکەکانی کوردی ئێران بڕوایان بە دیموکراسیی خۆماڵی و حزبێ نوێ هەیە، بەڵام بەگشتی رەتی دەکەنەوە هێزێکی نوێ لەسەر دەست و بەرژەوەندیی بەشێکی تری کوردستان لە ئێران بۆ کورد کار بکات، هاوکات پ.ک.ک. وەک حیزبی دایک لەو مەسەلەدا ئامادە نییە پژاک بە کەموکوڕی نوێنەرایەتیی بکا. لە ئەنجامدا تا ئێستە عەقڵی سیاسیی حزبە کوردییەکانی ئێران ناتوانن پژاک و پەکەکە لێک جیا بزانن. لەبارەی پارتییەوە، پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق رەنگە تەواو ئەو ئەزموونانەی پژاک بۆ خۆی بەکاری بهێنێ و بە تاکتیکێکی نوێ دەست پێ بکا و بتوانێ خۆێ جیاواز پێشان بدا.
لەگەڵ هەمووی ئەوانەدا، کاری پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەناو هێزەکانی تردا لانیکەم لە سەرەتادا ئاسان نابێ و پارتی دێمۆکرات لە کوردستانی عێراق ناتوانێ وەک پەکەکە بەڕاشکاوی و بۆ هەموو پرسێک راستەوخۆ خاوەنداری لە حزبەکەی خۆی بۆ بەشەکەی تری کوردستان بکا. ئەو جیاوازییە وا دەکا هێزەکانی تر ئاسانتر بتوانن نەیاری حزبە تازەکە بن، ئەگەر بەرژەوەندی و ئیمتیازی تر لە ئارادا نەبوو.
٥. ئایا پێویست دەکا کوردی ئێران بترسێ؟ بەڵێ، ترسێکی شاراوە لەو دۆخەدا بەدی دەکرێ. ئەگەر بە کورتی ئاماژەی پێ بکرێ، لەو پێشبڕکێ سیاسییەدا، مەیدانی سیاسیی کوردستانی ئێران دەبێتە قوربانیی چەمکێکی نوێی سیاسیی گەورە هێزەکانی تری کوردستانی، ئەویش دەسەڵاتخوازیی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دێمۆکراتی کوردستان. چونکە پارتی کرێکاران و پارتی دێمۆکرات کە پێشتر هەموو رکابەرییان لەسەر زیندووکردنەوەی کوردستانی گەورە بوو، ئێستە بەرەو جێبەجێکردنی پڕۆژەی \"پەکەکەی گەورە\" و \"پارتی دێمۆکراتی گەورە\" هەنگاو دەنێن! تاودانی ئەسپی ئەو ٢ هێزە لە کوردستانی ئێران کە یەکیان خاوەن رێکخستنێکی پتەو و سیاسیی بەهێزە و ئەوی تریان حکوومەتی لەبەردەستە، مەیدان بۆ هێزە رەسەنەکانی کوردی ئێران تەنگ دەکا کە رەنگە وەرگرتنەوەی مافی خەبات و خاوەندارێتیی لە رابردووی خۆیان زۆر ئەستەم بێ.
٦. هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر ئەو کردەیە چی دەبێ؟ هەروەک چۆن بەرنامەی کاری هاتنەئارای ئەو حزبە نوێیە نهێنی و دوور لە دەنگ و هەرای راگەیاندن دەبێ، کۆماری ئیسلامیش بە رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵوێستێکی نهێنی دەگرێتەبەر و کاری بۆ دەکا. هەرچەندە لایەنی ئێران بەهیچ شێوەیەک رازی نییە بەدامەزراندنی هەر حزبێک و یان تەنانەت رێکخراوێکی ئاسایی و بچووکیش کە گومانی ئەوەی لێبکرێ ببێتە نەیاری کۆماری ئیسلامی، بەڵام لەلایەن تارانەوە لە سەرەتادا بەرپرسانی ئێرانی پەلە ناکەن و زیاتر چاوەڕێ دەکەن بزانن ئەو هێزە نوێیەی پارتی دێمۆکرات چی لە باراندا هەیە! بەو پێیەی پارتی دێمۆکرات لەمێژە هێڵی خەباتی لە سەربازییەوە بەرەو سیاسی بردووە، ئەو هێڵە گشتییە لە حزبە نوێکەی کوردستانی ئێرانیشیدا رەنگ دەداتەوە، لەلایەکی ترەوە کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەموو شتێک ترسی لە خەباتی سیاسی هەیە نەک سەربازی، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ دواجار بیر لە کۆنتڕۆڵ و بەرەنگاریی ئەو هێزە نوێیە بکاتەوە. بەپێی هەموو ئاماژەکانی ئێستە و رابردوو ئەو راستییە ئاشکرایە، پارتی دێمۆکراتی کوردستانیی ئێران بە سەرپەرشتیی پارتی لە کوردستانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی بێ سەرئێشەتر دەبێ تا پژاک کە بڕوای بە پرۆسەیەکی گەورەتر و دووربین تر هەیە و کۆنترۆڵکردنیشی پێویستی بە پێدانی ئیمتیازی گەورەتر هەیە.
٧. هەر بەڕاستی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق بەرنامەیەکی لەوشێوەی پێ جێبەجێ دەبێ یان ئەنجامی دەدات؟ پارتی دێمۆکرات یەکێک لەو هێزانەیە کە چەندجار بیر دەکاتەوە و یەکجار دەست بۆ کارێک دەبا، بەتایبەت لە ئێستەدا کە کۆمەڵێک ئەزموون و دەسەڵاتی باشی لەبەردەستدایە تا پڕۆژەیەکی لەوشێوەیە و تەنانەت گەورەتریش جێبەجێ بکا. هەموو نیشانەکان بەتایبەت پاش دۆخی سووریا و کوردەکانی ئەو بەشە کە پێشتر باسی کرا، ئاماژە دەکەن بەوەی بەڵێ پێویستە چاوەڕێ بین پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش بچێتە پاڵ پارتی دێمۆکراتی کورد/ئەلپارتی\" لە کوردستانی سووریا و \"پارتی دێمۆکرات\" لە کوردستانی تورکیا کە هەرسێکیان زادەی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق دەبن.
ئەم بابەتە روانگە و بۆچوونی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.
سەرچاوەکان:
http://rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/241220133
http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=8698
http://lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=21603
http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=9931