ئەو توێژە كەمتەرخەمە - ئیبراهیم قاسمی زاد
15:21 - 6 بەفرانبار 2714
Unknown Author
ئیبراهیم قاسمی زاد
گەورەترین، بە ئازارترین و دژوارترین لاوازیی نەتەوەیی ئێمەی كورد لە مێژووی هاوچەرخ و نوێدا ئەمە بووە كە نەمانتوانیوە لەو شەپۆلانەی كە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە، لە ماوەی دوو سەدە و بە تایبەت پاش شەڕەكانی یەكەم و دووهەمی جیهانی بەرەو ناوچەی ئێمە هاتوون، بە قازانجی نەتەوەسازی، دەوڵەت سازی، خۆ سازی، پێشڤەچوون و گەیشتن بە ئازادی كەڵكی پێویست وەربگرین. لاوازییهك كە هەمیشە یەخەی نەتەوەی كوردی گرتووە و بە درێژایی مێژوو بووەتە هۆی بەڵایەكی ماڵوەێرانكەر بۆ ئەم نەتەوەیە. ئەم لاوازییە شتێك نییە كە چارەنووسی نەتەوەی كورد بێ، بەڵكوو بە جیددی ئاكامی كردەوەی نهگونجاوی عەشیرە، هۆز و چینە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگای كوردستان لەو سەردەمەدا بووە. لاوازێك كە بەداخەوە دەتوانرێ بگوترێ كە هەنووكەیش، بەڵام ئەمجارە لە چوارچێوە و شكڵێكی نوێ لە كرداری هێندێك لە حیزبە سیاسییەكان، رێكخراوەكان و دامەزراوە مەدەنی، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان دەبینرێ. نیشانەی بەرجەستەی ئەم لاوازییە دەتوانرێ لە هاوكاری نەكردن، كێبەركێی ناتەندروست، كەمتەرخەمی لە بەرامبەر ڕووداوە چارەنووس سازەكان، كورت بینی سیاسی، تاكتیكە نابەجێیەكان و هێندێكجار لاگیرە هەڵە فیكری و سیاسییەكان ببینرێ.
كەمتەرخەمی لە مەسەلە سیاسی، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكان خەسارێكە كە لە كۆمەڵگای كوردستانی لە حاڵی تێپەڕبوون و ئەمڕۆیی( مودێڕن) بەدیار دەكەوێ و دەتوانێ پێوەندیی نەتەوەیی و تەنانەت چارەنووسی سیاسیی بەرەو هەڵدێر و لەناوچوون ببات. چوونكە تەنیا گرووپێك لە كۆمەڵگای كوردستان بە ناوگەلی جۆراوجۆر ناچاربوون نیشتمان بەجێبێڵن و لە دەرەوەی نیشتمانی دایكیی خۆیان ژیان بكەن، هاورێ لەگەڵ توێژێكی كەم لە كۆمەڵگا كە لە ماڵی خۆیان لە كوردستان یان لە گەورە شارەكانی وڵاتانی زاڵ بەسەر كوردستاندا ژیان دەكەن، ژیانی خۆیان فیدای ئازادی دەكەن و لەم ڕێگەدا تووشی خەسارگەلی ماڵی و گیانی فەراوان بوونەتەوە. لە بەرامبەردا، ڕێژەیەكی زۆرتر كە هێندێكجار زۆرینەی كۆمەڵگا لە خۆ دەگرێ، كەمتەرخەم و ئاسوودە لە تەنیشت ئەم مەسەلە تێپەڕ دەبن و لەهەمبەر ئازادی نیشتمان و نەتەوە یان پرسە چارەنووس سازە سیاسی و نەتەوەییەكان كەمتەرخەمن.
ئازادی كۆمەڵگا و نەتەوەیەك بەستراوەتەوە بە هاورێیەتی نەتەوەیی و بەشداریی بەربڵاوی زۆرینەی خەڵك و مەسەلەیەك نییە كە بە كەمتەرخەمی بەشێك لە خەڵكی ئەو كۆمەڵگایە بتوانرێ بێتە دی. لەبەر ئەوەی هەموو توێژەكان لە بەرامبەر ئازادی و بەرەو پێشچوونی كۆمەڵگای خۆیان ئەركدارن و چارەنووسی نەتەوەیی لە گرەوی هەر ئەم بەشدارییە بەكۆمەڵەدایە. جێی داخ ئەوەیه كە لە نێو گرووپی دووهەمدا، دەرەتانی فریوخواردن و كەوتنە داوی دوژمنی بەشێك لە كەسە ناهۆشیارەكان دەتوانێ لە گۆڕێ دابێ. لەبەر ئەوەی گرووپگەلێك هەن كە بە شكڵگەلی جۆراوجۆر، زانایانە یان نەزانانە خەسارێكی قەرەبوونەكراوە بە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵك دەگەێنن. بەداخەوە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی زاڵ بەسەر كوردستاندا بە گرتنەبەری سیاسەتی لەناوبردن و ئاسمیلەكردن توانیویانە هێندێك كەس لە نێو هەر ئەم توێژە تووشی كەمتەرخەمی بكەن و لە كۆمەڵگایان جودا بكەنەوە و بۆ ئامانجەكانی خۆیان بەكاریان بێنن.
یەكێك لە ناحەزترینی ئەو شێوازانەی كە دوژمنانی نەتەوەی كورد بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوەیی لە كوردستان بەكاریان بردووە، شێوازی بەكرێگیراوییە. بە شەهامەتەوە دەتوانرێ بگوترێ كە ئەم دیاردەی پەرەوەردەی بەكرێگیراو و بەكرێگیراویی بووەتە هۆی خراپترین جۆری خەساری كۆمەڵایەتی لە كوردستان. ئەم خەسارە بە شێوەیەكی هەستپێكراو سێبەری خستووەتە سەر پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و بووەتە هۆی دووركەوتنەوە و دوو بەەركی هەرچی زۆرتری تاكەكانی كۆمەڵگا. لەبەر ئەوەی بەكرێگیراوەكان بشكێكی بەرچاوتریان لە تێرۆریزمی دەوڵەتی كە لە دژی نەتەوەی كورد بەكار دەبرێ بوویانە و هەیانە.
ئازارهێنەرە لە وەها دۆخ و هەڵومەرجێكدا كە كوردستان تووشی هێرشی تیرۆریستەكانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە «داعش» و پشتیوانانی دەوڵەتی ئەوان بووەتەوە، تەنانەت پێشتریش كە هاونیشتمانیانمان بە تاوانی ئازادیخوازی و بەرابەری لە لایەن وڵاتانی حاكم بە سەر كوردستان ڕەشە كوژ و پاكتاو دەكران، توێژێك لە كۆمەڵگای كوردستان هەروا لە كەمتەرخەمی تەواو لە سەر پشتی بوونەوەرێك كە خۆیان دروستیان كردووە، درێژە دەدەن، غافل لەوەیكە ئەم بوونەوەرە خەوتووە ڕۆژێك لە خەو هەڵدەستێ و خەونی شیرینی ئەوان تووشی ئاڵۆزی دەكا. بۆ بوونەوەرێك كە تینووی خوێنی لاوانی كوردستانە و مانەوەی خۆی لە گرەوی لەناوچوونی نەتەوەی كورد دەبینێ، بێ گومان جیاوازییهك لە نێوان كوردی بەناو «باش» و خەوتوو و كوردی خەباتگێر و ڕاپەریوو نییە. لە ڕاستییدا هەڵومەرجێك كە ئەمڕۆ بۆ خەڵكی شاری كۆبانێ و ناوچەی شەنگال لە بەشە ڕۆژئاوایی و باشوورییەكانی كوردستان هاتووەتە پێش هەرچی زۆرتر ڕووی ڕاستی ئەم مەسەلە نیشان دەدا.
هەر بۆیە پێش ئەوەیكە ئاگری ماڵوێرانكەر و ئەم بوونەوەره تینووە بە خوێنی نەتەوەی كورد هەوڵی سووتان و لە ناوبردنی بەشەكانی دیكەی كوردستان دا، دەبێ هەموو توێژەكانی نەتەوەی كورد لە هەر چین و توێژێك، خۆیان لە چوارچێوەیەكی نەتەوەیی ڕێك بخەن و لە بەرامبەر ئەو سیناریۆیانەی كە دوژمن بۆ نەتەوەی كوردی لەبەر چاو گرتووە كەمتەرخەم و بێدەنگ نەمێننەوە.
نزیك بە سەدەیەك پێش ڕێككەوتنامەی سایكس ـ پیكۆ سنوورەكانی بەشێك لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی بە پێچەوانەی حەزی دانیشتووانی ئەوان دیاریكرد، لەو ڕێكەوتەوە تا ئێستا ئەم ڕێككەوتنامەیە دەستی دیكتاتۆرەكان و هێرشبەرانی دەرەكی بۆ دەستێوەردان لە كاروباری ئەم ناوچانە و پێكهێنانی ئاڵۆزیی و پشێوی ئاوەڵە كردووە. لەم دابەشكاریانەدا، كوردستان نەبووە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، هەربۆیە گەورەترین خەساری ئەم دابەشكاریانە و ئاڵۆزییەكانی تووشی نەتەوەی كورد بووە و تا ئێستایش هەربەم شێوەیە نەتەوەی زوڵملێكراوی كورد بووەتە فیدای گەمە، رق ئەستووریی و بەرژەوەندخوازی جیرانەكانی خۆی. ئەم وڵاتانە و دەسەڵاتدارە دەرەكییەكانی بۆ لاوازكردن و لەناو بردنی یەكتر لە شێوازگەلی جۆراوجۆری پیلان، دەستدرێژی و وێرانكاری كەڵكوەردەگرن.
بەرجەستەترین نیشانەی دروستبوونی گرووپە بەكرێگیراوەكانی وەك «گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە» و لقەكانی سەر بە ئەوە. ئێستایش بە پەروەردەكردنی یەكێك لە لقەكانی جیابوویەوە لە ئەلقاعیدە كە «داعش»ە، هەوڵی جێبەجێكردنی نوسخەی دووهەمی ڕێككەوتنامەی سایكس ـ پیكۆ دەدەن. لە كردەوەدا، زۆربەی ئەم گەمە بۆگەنیوە سیاسیانە گەڵاڵەی دوژمنان لە دژی بەرژەوەندیە نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستانە. هەر بۆیە لەبەر ئەوەیكە نەتەوەی ئێمە لەم گەمە و پیلانە شوومانەی دوژمنان بپارێزرێ و لە خەریتەی نوێی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێگەیەكی شیاوی هەبێ، ڕێگەچارەیەك بێجگە لە هاودڵی، هاوپێوەندی و هاوكاری هەموو حیزبە سیاسییەكان و ڕێكخستنی هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا نییە.
ئەركی ئێمەیە تاكوو هەموو توانای خۆمان لەم بارودۆخ و هەلومەرجەی ئێستادا، بە سەرنجدان بە هەلومەرج و دەرەتانەكان و لە چوارچێوەی پۆتانسیلەكان بۆ خۆسازی، دەوڵەت سازی و نەتەوەسازی و لە كۆتاییدا ڕزگاری لەم دۆخە نهگونجاوە و گەیشتن بە مافە مرۆییەكانی خۆمان بخەینە گەر. هەروەها دەبێ لە ڕاستای گەیشتن بە فەرهەنگێكی نوێی سیاسی لە ڕەهەندە نەتەوەییەكان، پەرەدان بە كۆمەڵگای مەدەنی و بەهێزكردنی حیزبە سیكولار، دێموكرات، بان عەشیرەتی، بان ناوچەیی و بان ئایینی هەوڵێكی زۆرتر بدەین. بەگشتی دەبێ دیوارەكانی تەك حیزبی و داخراو بڕووخێنین و سنوورەكانی لێكدابران و كەلێنەكانی پێكهاتەی بەرتەسكی ناوچەیی، عەشیرەیی، ئایینی و تەنانەت حیزبی لە ناو بەرین و لە جێگەی ئەو بەرەیەكی یەكگرتووی نەتەوەیی كە لەودا هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا بتوانن جێگەیان بێتەوە، جێگرهوهی ئەو بكەین. ڕوونە كە بەشداریی هەمە لایەنەی نەتەوەیی لە سیاسەتدارێژییەكان و بڕیارەكان، سەرەكیترین بنەمای یەكگرتوویی نەتەوەییە. بیچ بەشداریی هەمەلایەنەی بەربژێرەكان و نوێنەرانی توێژە بەربڵاوە خەڵكییەكان لە پێكهاتەی خەبات و بەتایبەت ڕەوتەكانی بڕیاردان و سیاسەتداڕێژی، یەكگرتووی نەتەوەیی، دەبێتە وشەیەكی درۆیین، بەتاڵ و گاڵتەجاڕ و بانگەشەیەك بۆ كەڵكوەرگرتنی ناڕەوای سیاسی بە قازانجی كەسەكان، گرووپەكان و دەرەئەنجام حیزبە تایبەتەكان.
بۆ ڕزگاری و گەیشتن بە ئازادی بنەڕەتی كوردستان كە حەشیمەتێكی دەیان میلیۆنی هەیە، جیا له خەباتی سیاسی حیزبەكان و هێندێك جار خەباتی چەكدارانە، لانیكەم لە بڕگە زەمەنییەكاندا، پێویستمان بە جووڵەیەكی ناڕەزایەتی و بوێرانەی بەردەوامی خەڵكی مەدەنیە، هەر وەك ئەوەی كە لە «ئینتفازەی» یان لە بەشی باكووری كورستان یان كوردستانی توركیە ڕوو دەدا، هەیە، واتە خەبات لەهەموو بیاڤەكانی ژیان و خەباتێك كە هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا لەودا بەشدار بن.
بەشێوەیەك كە هەموو خەڵكی كوردستان خۆیان ئەركدار بزانن بۆ هاوكاری لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی كوردستان. خەباتی پێشمەرگەكان و بەرخودانی زیندانیانیی سیاسی لە زیندانەكانی توركییە و ئێران و پشتیوانیی فیداكارانەی خەڵكی خەباتكار نموونەگەلێك لەم خەباتە بووە كە جێی رێز و ستایش كردنە. بۆ گەیشتن بە شوناسێكی ئازاد، جیا لە ئەو شتانەی كە لە سەرەوە باسیان لێوەكرا، پێویستە توێژی دابڕاو و كەمتەرخەمی كۆمەڵگا و ئەو بەشەی فریوی دوژمنانیان خواردووە بگەرێنەوە بۆ باوەشی گەل، تەنانەت ئەوانەی كە بۆ ماوەیەك زانایانە و نەزانانە لە خزمەتی دوژمندا بوون و زیانی قەرەبوو نەكراوەیان لە خەباتی نەتەوەیی خەڵكی كوردستان داوە. بەم هاوپێوەندی و یەكگرتنە و پشتیوانیی هەمە لایەنەی كۆمەڵگایە كە دەتوانین شوناسی دزراوی خۆمان بەرهەمبهێنینەوە و لە كۆمەڵگایەكی ئازاد و دێموكراتیكدا بە ڕەنگگەلی جۆراوجۆر و لە ئاشتی و سەقامگیریدا ژیان بكەین.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و بۆچوونی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نیە
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.