ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە" بانگهێشتی ئیتلاعاتی سەقز کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی چلچەمەی سەقز، بە ناوی "تۆفیق ئەمین ‌پەنا"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.

ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کرا.

هەتا ئێستا هۆکاری بانگهێشتکردنی "تۆفیق ئەمین‌ پەنا"، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە، ناڕوونە.