ئێران بەشار ئەسەدی لە سووریە پاراست، بەڵام خەریكە عێراق لەدەست دەدات
15:45 - 31 جۆزەردان 2714
Unknown Author
نەويد كەرەمى
بە هەڵگیرسانی ناكۆكیی و نائارامییەكانی ناوخۆی سووریە لە ساڵی ٢٠١١و ناڕەزایەتی خەڵكی ئەو وڵاتە و وەستانەوەیان بەرانبەر بە دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد، ئێران بە هەموشێوەیەك پشتگیری و بەرگری لە بەشار ئەسەد كرد و تەنانەت سپای قودسی ئیران لەگەڵ سپای سووریەدا كەوتە شەڕی دژبەرانی بەشار ئەسەد و سپای ئازادی سووریە.
ئەگەرچی لە سەرەتادا ئێران حاشای دەكرد لەوەی كە یارمەتی بەشار ئەسەد بدات، بەڵام ئێستاكە بۆ هەمو جیهان ئاشكرا بووە كە ئێران چ لە رووی تاكتیكی شەڕ و چ چەك و چۆڵ و كەرەستەی شەڕ و چ هێزی سپای قودس، پشتگیری لە بەشار ئەسەد كردووەو لەو شەڕانەدا دژ بە ئۆپۆزیسیۆنی سووری و سپای ئازادی سووریە كاری كردووەو بۆ ئەو مەبەستە لە هەرجۆرە دیپلۆماسییەتێك و تاكتیكێك كەڵكی وەرگرتووە، كە تانەت ئەگەر پێویستیش بووبێلەگەڵ شەیتان بووەتە هاوپەیمان.
بە پێی هەندێزانیاری كە لەم سەرچاوانەدا http://goo.gl/K٦rhZnو http://goo.gl/MXT١pYو www.naameshaam.org هاتوون، دەستی ئێران و سیاسەتی ئێران لە شەڕی سووریە بە روونی بەرچاو دەكەوێ. كە لە ئاكامدا بووە هۆی مانەوەی بەشار ئەسەد كە بە هاوپێمانی ئیستراتیژیك و ئیدئۆلۆژیكی ئێران پاش عێراق بە حیساب دێت.
بۆ ئەوەی زیاتر بچینە ناو باسەكە پێویست دەكات تا بە كورتی باسێك لە یەكێك لەو تاكتیكە چەپەڵانەی ئێران بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە سووریە بكەین.
ساڵی ٢٠١٠ی زایینی پاش روخانی دەسەڵاتی موبارەك لە میسر ئیخوان المسلمین كە لە گرووپە توندڕەوەكان بوو توانی لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بە دەست بێنێت و محەممەد مورسی وەك بەربژێری ئەو حیزبە بوو بە سەركۆماری میسر و بەو شێوە رەوتی نارەزایەتییەكان كە لە سەرەتاوە بۆ ئازادی و دێمۆكراسی بوون رەنگی ئیسلامی بە خۆیەوە گرت و گرووپە ئیسلامییەكان نەفەسێكیان تازە كردەوە و خۆیان خزاندە ناو ناكۆكییەكانی ئەو وڵاتانەی كە وەبەر شەپۆلەكانی بەهاری عەرەبی كەوتبوون.
یەك لەو وڵاتانە سووریەیە، كە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینی خەڵكی بە دژ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هەستانەوەو هاتنە ناو شەقام، بۆیە گرووپە ئیسلامییەكان و یەك لەوان دەسەڵاتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) خۆیان گەیاندە سووریە تا بەشداری شەڕ دژ بەشار ئەسەد بن و بتوانن لە دەسەڵاتی داهاتوودا پشكێك بەدەست بێنن.
بەڵام لەو رووەوە كە لە فكرییەتی ئەو حیزبانەدا (ئیسلامگەراكان) لایەنێكی دیكە جگە لە خۆیان قەبووڵ ناكرێلە هەر دەرفەتێكیش گورزێكیان لە بەرەی ئازادی سووریەش دەدا و شەڕی ئەو بەرەشیان دەكرد. توندوتیژی و مەترسی بە دەسەڵاتگەیشتنی ئەو حیزبە پاش رووخانی بەشار ئەسەد وڵاتانی غەربی و ئامریكایی لە دەستێوەردان لەو وڵاتە دڵسارد كردەوە، بەو شێوە دەستی كۆماری ئیسلامی ئاواڵەتر بوو بۆ پلانڕێژی و بەرگری لە دەسەڵاتی بەشار لە سووریەدا.
پاش كۆتایی هەڵبژاردنەكانی سووریە لە ٣ی ژوەنی ٢٠١٤ی زایینی (١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی)و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەشار ئەسەد ئەمجارە داعش رووی كردە عێراق و بە خێرایی توانی موسڵ دووهەمین شاری گەورەی عێراق و چەندین ناوچەی دیكە بگرێو سپای عێراق بشكێنێ.
بەڵام داعش كێیەو چۆن توانی بە خێرایی ئەو دەسكەوتانە لە عێراق بەدەستبێنێت؟
پێكهاتنی حكومەتی ئیسلامی عێراق بۆ ساڵەكانی ٢٠٠٣ پاش هێرشی هێزەكانی ئامریكا بۆ عێراق و رووخانی دەسەڵاتەكەی سەدام حوسێن دەگەڕێتەوە، ساڵی ٢٠٠٤ ئەم گرووپە فەرمی بوونی خۆی راگەیاند و هاوپێمانی خۆی لەگەڵ ئەلقاعیدە دەربڕی و لەو كاتەوە بە ناوی ئەلقاعیدەی عێراق و پاشان بە ناوی حكومەتی ئیسلامی عێراق تێكۆشانی هەبوو.
ساڵی ٢٠١١ دوو رێكەوتی گرینگ بوونە هۆی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێبۆ ئەم گرووپە ئیسلامییە، یەكەم چوونەدەرەوەی چەكدارانی هاوپێمانان لە عێراق و ئەویتریان دەسپێكی شەڕی ناوخۆییە سووریە.
حكومەتی ئیسلامی عێراق لە ساڵی ٢٠١١ چووە سووریەو جێپێی خۆی كردەوەو بە كردەوەی تیرور و كوشت و بڕو توندوتیژییەكانی بە داخەوە شوڕشی خەڵكی سووریەی بەرەو ڕووی شكست هێناو كارو كردەوەكانی بە سوودی بەشار ئەسەدو ئێران تەواو بوون.
ساڵی ٢٠١٣ حكومەتی ئیسلامی عێراق بوو بە حكوومەتی ئیسلامی عێراق و شام كە بە كورتی بە داعش دەناسرێ. لە ژانویەی ٢٠١٤ سوننەكانی ئەنبار لە عێراق بە نیسبەت سیاسەتەكانی مالیكی نارەزایەتییەكیان ساز كردو لە هەندێلە بازارو شوێنە سووننەكانی رومادی و فەلوجە مانیان گرت، لەشكری عێراق هێرشی كردە سەریان و خێوەتەكانیان تێك دا، هەر ئەمە بووە بیانوویەك بۆ داعش تا بە بیانووی بەرگری لە مافی سووننەكان هێرش بكاتە سەر عێراق و لە كەمتر لە ١٠ رۆژدا توانی پارێزگای موسڵ، ئەنبار و نینوا و نیوەی صلاح الدین بگرێو بە تەواوی سپای عێراق لەو ناوچانە شكست پێبێنێ.
لێرەدا پرسیارێك دێتە كایەوە ئەویش: چۆن داعش لەو ماوە كورتەدا توانی وەكو قارچك لە عێراقدا گەشە بكات و هێزەكانی چەندین بەرانبەر ببن و چۆن سپایەكی گەورەی وەك سپای عێراق لە بەرانبەر چەندسەد تیروریستی داعش شكستیان خوارد؟
لە عێراقدا ئەو پرسە زۆر جیاوازەو دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیێكی سەرەكی، لەوانە: ١ــ هەڵوەشانەوەی ئەرتەشی عێراق پاش روخانی سەدام و هەبوونی رێژەیەكی زۆر كۆنەبەعسی لە عێراقدا كە لە دەسەڵاتی مالكی و سیاسەتەكانی ناڕازین. ٢ــ سیاسەتی نادروستی مالكی لە بەڕێوەبەری عێراق و پەراوێز خستنی سوونەكان. ٣ــ دەستێوەردانە ئاشكراكانی ئێران بۆ پاڵپشتی مالكی و چەوساندنەوەی سوونەكانی عێراق. ٤ــ ناكۆكی نێوان دوو مەزهەبی شیعەو سوونە لە عێراقدا ریشەی لە مێژینەی هەیە. ٥ــ هەبوونی هێزی سەرۆك عەشیرە سوونەكان. ٦ــ ...............
پرسەكە لەو رووەوە بۆ ئێران جیاوازترە لە سووریە، كە خەڵكانێكی ناڕازی زۆر و گرووپ و سەرۆك هۆزو سەرۆك عەشیرەتەكان لە بەرژەوەندی داعش و ئەو هێزانە كە بۆ مافی سوننەكان شەڕ دەكەن، هاتوونەتە مەیدان و هەروەها وڵاتانی سوننەنشین و بە تایبەت عەرەبستان كە بەهێزبوونی ئێران لە ناوچەدا راستەوخۆ بە زیانی خۆی دەبینێپاڵپشتی ئەو ناڕەزایەتیانە دەكەن.
ئێران باڵدەكێشێت بە سەرعێراقی پاش سەدام حوسێندا!
وڵاتانی هاوپێمان لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینیدا دەسەڵاتی سەدام حوسێنیان روخاند و یارمەتیدەر بوون لە دامەزرانی دەسەڵاتێكی نوێ و عێراقێكی نوێ، بەڵام چەند هەلەی تاكتیكی وەك هەڵوەشاندنەوەی ئەرتەشی عێراق و پەراوێز خستنی ئەو هەموو فەرماندەو ئەفسەرە بلیمەتانەی كە لە ئەرتەشدا كاریان دەكرد و هەروەها هاتنە سەركاری مالیكی و پەرە ئەستاندنی دەسەڵاتی شیعە لە عێراق و پاش ئەوە دەستێوەردان و كاریگەری لە رادەبەدەری ئێران لەسەر كێشەو پرسە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە، بوونە هۆی دوور كەوتنەوەی عێراق لە رێچكەی دێمۆكراسی و بەرە بەرە دروست بوونی دیكتاتۆرێكی دیكە كە نوێنەرایەتی دەنگ و رای ئێران دەكات لە عێراق.
ئيستاكە هەموو ئەمانە بوونەتە هۆكار بۆ ئەوەی عێراق وەك بۆشكەیەكی باروتی لێ بێت و چاوەڕوانی جرقەیەك بكات، ئەو بیانوویە بە سەركوتی خەڵكی مانگرتووی ئەنبار دەستی پێكرد و داعش هاتە نێو عێراقەوە، بەڵام ئەوەی كە ئێستا لە عێراقدا شەڕ دەكات و توانیویەتی بەو خێراییە چەندین پارێزگا وەك ئەنبار و موسڵ و نەینەوا و ... بگرێو بەرەو دڵی عێراق واتە بەغدا هێرش بكات، تەنیا سوپایەكی چەند سەد كەسی داعش نین، بەڵكوو وەك باس كرا هێزێكی رێكخراو و پۆشت و پەرداختی سوننەكانە كە بە مەبەستی ساقت كردن و روخاندنی دەسەڵاتی ویلایەتی مالیكی و شیعە لە عێراق وەڕێكەوتوون.
هەر لە ئێستاوە ئێران ترسی لێنیشتووە و كەوتووەتە پەلەقاژە بۆ بەرگری لە مالیكی، جارێك كورد بانگهێشتی تاران دەكات و جارێكی دیكە داوا لە ئامریكا دەكات تا ببنە هاوپێمان و شەڕی تیرۆر بكەن تا بەڵكوو یان لە رێگای كوردەكانەوە یان لە رێگای ئامریكاوە بتوانێئەو شۆڕشە سەركوت بكات و هاوپێمانەكەی بپارێزێ.
هێزی كوردی كە پارێزەری نیشتمانی كورد و خەڵكی دانیشتووی كوردستانن بە هەموو پێكهاتەكانیانەوە زۆر بە سیاسەتێكی حەكیمانە پارێزگاری لە خاكەكەیان دەكەن و رایانگەیاندووە كە شەڕی سوننە ناكەن و ناشبن بە ئاڵەتی دەستی ئێران و لەو شەڕەدا تەنیا بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان دەكەن.
لە ئاكامدا وا دێتە بەرچاو كە وەك هەندێلە چاوەدێرانی سیاسی دەلێن لە داهاتوودا عێراق دەبێتە سێهەرێم و سوننەو شیعە لە دوو هەرێمی جیادا لەیەك جودا دەكرێنەوەو ئەوجار دەسەڵاتێكی هاوبەش نێوان كورد و سوننە و شیعە لە عێراقدا بەڕێوە دەچێت. كە لە هەر حاڵدا چ عێراق ببێتە سێهەرێم و چ سوننە بتوانێبە تەواوەتی شیعە لە حوكمڕانی لا ببات چی دیكە ئێران وەكوو پێشوو ناتوانێلە عێراقدا حوكمڕانی بكات و دەڕوات كە بەرژەوەندییەكانی ئێران لە عێراق تووشی شكست ببن.
ئەگەرچی سیاسەتەكانی ئێران لە سووریا توانیان ببنە هۆی مانەوەی بەشار ئەسەد، بەڵام لە عێراقدا خەریكە گەورەترین هاوپێمان و ئیستراتیژیكترین وڵاتی ژێر چەپوكی خۆی لە دەست دەدات.