ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام مێژوو چه‌واشه ده‌كه‌ن
14:16 - 26 پووشپەڕ 2714
Unknown Author
ئاریتما محه‌ممه‌دی
به‌پێی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی هاووڵاتیی چاپی باشووری كوردستان بڵاوی كردووەتەوه، كۆماری ئیسلامیی ئێران سروودی نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی له‌سروودی نه‌تەوایه‌تیی كۆریای باشوور وه‌رگرتووه و له‌ڕاستیدا سروودی ئه‌و وڵاته‌ی چه‌واشه كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ئێرانییه‌كان چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن و ناسنامه‌ی وڵاتانی دیكه چه‌واشه ده‌كه‌ن، پێشتریش مێژووی رۆژهەڵاتی نێوه‌ڕاستیان چه‌واشه‌كردووه و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كردووه‌ته مێژووی خۆیان و ناسنامه‌یه‌كی خەیاڵییان له‌ژێر نێوی ئێران و ئێرانییه‌كان داتاشیوه. داتاشینی ئه‌و مێژووه‌ش به‌پێی پلانی له‌پێش داڕێژراوی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی و له‌ڕێگای چه‌ند كه‌س و چەند زانكۆییه‌ك كه بڕێك پاره‌ی زۆر له‌سامانی سروشتی ئێرانیان ده‌ست كه‌وتبوو، به‌ڕێوه‌چووه، هاوكات به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پلانه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست ڕاگەیشتن به سامانه‌سروشتییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران بووه و بڕێكی زۆر له‌سامانه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بنده‌ست له‌پێناو چه‌واشه‌كردنی مێژوو به‌فیڕۆ دراوه.
به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆریش له‌خه‌ڵك باوه‌ڕیان به‌و چه‌واشه‌كارییه هێناوه و فارسەكان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن مێژوو و كولتوور پێناسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناپرسن باشه ئه‌و مێژوو و كولتووره بۆ هیچی دیار نییه، بۆ تاكوو ئیستاش سكه‌یه‌كی سەرده‌می هخامه‌نشییه‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه! بۆ تاكوو ئیستاش له شیراز نه‌بێ، ئیتر له‌هیچكام له‌وڵاتانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یه‌ك به‌بوونی هخامه‌نشییه‌كان و كورووش نییه! باشه ئیمپراتوورییه‌ك وه‌ك ده‌ڵێن و خه‌ونیان پێوه بینیوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گەوره و مه‌زن بووبێت بۆ له‌هیچ كوێ به‌ده‌ر له‌شیراز ئاسه‌واری دیار نییه. له‌به‌ر چی تێكڕای ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی ئێران پتر ڕه‌نگ و بۆی یوونانی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن تاكوو ڕه‌نگ و بۆی «ئێرانی » یان خود پارسی هه‌رچه‌ند بۆ مێژووناسان ڕوونه كه ئه‌و مێژووه خاوه‌نی كێیه به‌ڵام پێویسته گه‌لیش ئاگادار بێت. به‌پێی زانستی مێژوویی و ئه‌و ئه‌ندازیارانه كه چوونه‌ته سه‌ر پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشید و لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و له‌ڕازه‌حه‌شار دراوه‌كانی ئه‌و ئاسه‌واره كۆڵینه‌ته‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه و ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌ر دوو به‌شی ته‌ختی جه‌مشید و پاسارگاد ئاسه‌واری مێژوویی نین و نوێن و له ماوه‌ی ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا درووست كراون و ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌رده‌كانیش كردووه كه هه‌ر كام له‌شوێنك هێنراون و په‌یوه‌ست به‌ته‌ختی جه‌مشید و پاسارگاد نین و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كێ له‌سه‌رده‌م و قۆناغی مێژووه‌وه نییە.
له‌پاش دزرانی چه‌ندین به‌ردی مێژوویی و ئاسه‌واری كۆن له‌كرماشان و كوردستان پاش نزیك به‌٧٠ ساڵ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و به‌ردانه له درووست كردنی ته‌ختی جەمشید و پاسارگاددا به‌كار هێنراون، له‌كرماشان و به‌شێك له ناوچه‌كوردستانییەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دزراون و بردراون بۆ شیراز. ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌ویدا و له‌سه‌رده‌می ڕژیمی پاشایه‌تیی ڕۆخاو به ئەنجام گه‌یشتووه. به‌دزینی ئاسه‌واری كۆن و مێژوویی كوردستان مێژووێكی نوێ و خه‌یاڵیی و چه‌واشه‌كارانه‌یان بۆ فارس دروست كردووه.
ویستوویانه كه به‌و چه‌شنه‌فارس به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن كولتوور و ناسنامه پێناسه بكه‌ن كه‌پشت ئه‌ستووره به‌ڕووداوه‌كانی مێژوو و تۆماركردنی مێژووی زاگرۆس و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی بچووك، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه دێت كه‌ئه‌و نه‌ته‌وه شایانی ئه‌وه‌یه كه ببێته ملهووڕ و دەسەڵاتداری به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و هاوكات مێژووی ناوچه‌كه‌ش داگیر بكات. ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له‌ماوه‌ی چوار یان خود پێنج سه‌ده‌ی ڕابردوودا چ له‌ئه‌ورووپا و چ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نه‌ته‌وه‌كان و حكوومه‌ته‌كان به‌دوای ئه‌وه‌دا بوونه كه بنه‌چه و مێژووێك بۆ خۆیان ساز بكه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه خۆیان به‌مێژوو و ڕووداوه‌كانی ببه‌ستنه‌وه. ئه‌م چه‌واشه‌كاری كردنه‌ی مێژووی كورد و داتاشینی شتێك به‌نێوه‌ی ئاریایی و ئێرانی ده‌چێته هه‌مان چوارچێوه‌ی خۆ زه‌ق كردنه‌وه‌ی مێژوو و ڕووداوه‌كانی مێژوو.
بۆیه نووسینی ئه‌و چه‌شنه له‌مێژوو و دانانی تیئۆری له‌و چه‌شنه به‌رهه‌می زانستی مێژوو و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كانی مێژوو نه‌بووه و نییه و هه‌ڵقووڵاوی بیر و هزری تاكی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیه كه‌مێشكی به‌دوای چه‌واشه‌كارییه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و ئیستراتیژی سیاسیی وڵاتان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نوێیانه داناوه و له‌زۆر قۆناغی مێژوویی‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و ئابووری چه‌واشه‌كاری هێناوه‌ته كایه‌وه. به‌ڵام له‌و دۆخه‌دا كه‌له وڵاتی ئێمه ئه‌و مێژووه چه‌واشه‌كراوه خەڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت ئه‌و جوگرافییایه كه هه‌نووكه نێوی ئێرانی له‌سه‌ر دانراوه، كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕووناكبیر و هۆشیار نه‌بوونه و چه‌واشه‌كردنی مێژوو ئاسان بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه كۆمه‌ڵگا هۆشیاره و ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه‌كه له‌چه‌واشه‌كردنی مێژوو ئاگادار بكرێنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه تێكڕای ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ست دان چه‌واشه‌كردنی مێژووی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له‌ئێران دەسەلمێنێت و پێچه‌وانه هیچ به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه تیئۆری ئاریایی و ئێرانی بسه‌لمێنێت و هه‌مووی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ربڕینی بۆچوون جێی ده‌بێته‌وه.
له‌پاش چه‌ندین ده‌یه له‌دزرانی كۆمه‌ڵێك به‌ردی مێژوویی كوردستان به‌ڕێكه‌وت بەشێك له ئاسه‌وارناسانی كورد له‌كاتی سه‌ردان كردنی پاسارگاد و ته‌ختی جەمشید گومان له‌و ئاسه‌وارانه ده‌كه‌ن و دواتر و به‌پێی ئه‌و ئاماژانه كه پێیان بووه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌مان به‌ردی كوردستانن كه‌ده‌یان ساڵ پێش له‌ناوچەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دزراون و له‌فارسستان به‌كار هێنراون و ئه‌و مێژووه چه‌واشه كارانه‌یان لێ ساز كردووه. دیاره نه‌ك هه‌ر له‌كوردستان به‌ڵكوو له‌زۆر شوێنی دیكه‌ی ئێران كه له‌خاكی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان پێك دێت هه‌مان چەواشه‌كاری كراوه و ئاسه‌واریان دزیوه و له‌كۆشكه‌كانی ده‌ستكرد و ڕۆخاوی پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشیددا به‌كاریان هێناوه. ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌مووی ڕژیمی پاشایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی ئه‌نجامیان داوه‌و بنه‌مایه‌كی مێژوویی له‌توێی چەواشه‌كارییدا بۆ فارسه‌كان ڕێك خستووه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له ماوه‌ی دووسه‌د ساڵی ڕابردوودا فارسه‌كان له ناوچه‌كه هه‌یانبووه و هه‌میشه زلهێزه‌كانی جیهان پشتیوانی‌یان لێكردوون، ده‌بووایه كه ئه‌و مێژووه چه‌واشه كراوه‌باشتر و ڕێكوپێكتر ساز كرابایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌كه په‌له‌یان كردووه، درزی چەواشه‌كارییه‌كه‌یان زووتر له‌كاتی خۆی ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت، بێگوومان هه‌موو ڕاستییه‌كانیش به به‌ربڵاویی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه‌و جێبه‌جێ كه‌رانی ئه‌و كاره‌ش ڕووڕه‌شی مێژوو دەبن.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردووش‌دا ده‌یان تۆژینه‌وه له به‌شێكی زۆر له‌و ئاسه‌وارانه كراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ڕوون بووه‌ته‌وه، مێژووی ناوچه‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه كه سەرله‌نوێ بنووسرێته‌وه، چوونكه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌قوتابخانه‌كاندا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌وڵاتی به‌نێو ئێران‌دا ده‌خوێنرێت و باوه‌و خه‌ڵك له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كانی مێژووه و به‌زانستی مێژوویی نه‌سه‌لمێنراوه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌كاریگه‌ری سیاسیی و هێزه‌كانی فارس و به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له‌زلهێزه‌كانی جیهان بووه كه ئاره‌سته‌ی مێژووی به‌و چه‌شنه گۆڕیوه‌و مافی به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی كاریگه‌ر له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ژێرپێ ناوه. مێژووناسێكی نوێی بریتانی كه‌ده‌ساڵ پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌و وڵاته‌دا خه‌ریكی تۆژینه‌وه بووه له‌وڵامی پرسیارێكدا كه‌ئاره‌سته‌ی ده‌كرێت كه‌گوایه ئه‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆت ڕوون بووه‌ته‌وه چی بووه‌و به‌چی گه‌یشتووییت! ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌خاكی به‌شێك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دۆزراوه‌ته‌وه و ئیزنی بڵاو كردنه‌وه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وه‌ی كه‌تاكوو هه‌نووكه جێگای شانازی بووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی له‌م مێژووه چه‌واشه‌كراوه‌دا پێك ده‌هێنێت، مه‌به‌ستی له‌مێژووی چه‌واشه‌كراو هه‌مان مێژووی درووستكراوی ئێران و فارس و تیئۆری ئاریایی بووه.
هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه‌ی خۆیدا كۆمه‌ڵێك چەواشه‌كاری كردووه و هه‌وڵی دزینی مێژووی كورد و ئاسه‌واره‌كانی مێژوویی له‌كوردستان داوه، هه‌نووكه زۆربه‌ی ناوچه‌مێژووییه‌كان و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه‌ئاسەواری مێژووییان تێدایه، له‌لایه‌ن بانده‌كانی سپای پاسداران و ده‌سه‌ڵات بەدەستانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌ڵكێنراون و بشكێنراون و به‌شێكی زۆر له‌ئاسه‌واره‌كانی كوردستانیان دزیوه. ئه‌وه‌ش خه‌سارێكی مه‌زنی له‌مێژووی كوردستان داوه‌و كه‌لێنێكی قووڵه كه مێژووی كورد و ئاسه‌واره‌كانی كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت. به‌داخه‌وه له‌و هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و دژبه‌رانی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك نیشتمان فرۆش و خۆفرۆشی كوردیش به‌شدار بوونه و ڕێنوێنی داگیركه‌رانیان كردووه. ئه‌م هه‌وڵه‌ی داگیركه‌ران ته‌نیا به‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سنووردار نه‌كراوه، به‌داخه‌وه به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌باكوور و ڕۆژئاوا و كاتی خۆی باشووری كوردستانیشی گرتبووه‌وه و داگیركه‌ران ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆیانیاندا بۆ ئه‌وه‌كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بشێوێنن، به‌خۆشیه‌وه نه‌یانتوانی كورد له‌ناسنامه‌كه‌ی بێوه‌ری بكه‌ن و دابڕێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌كه‌لێنێكی قووڵیان خسته‌نێو مێژووی كورد و به‌شێكی زۆر له‌ئاسه‌واره‌كانی كوردستانیان شێواند و له‌نێو برد. هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه‌له‌ئاسه‌واره‌كانی كوردستان كراون، تاكوو هه‌نووكه ئەنجامیان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو به‌ڵگه‌كان پێچه‌وانه‌ی تیئۆری ئاریایی و ئێرانین، ئه‌وه‌ش له‌باییخی مێژوویی ئه‌و چه‌واشه كارییه‌كه‌م ده‌كاته‌وه، هاوكات مه‌زنایه‌تی كورووش و پارس ده‌خاته مەترسییه‌وه. بێگوومان ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی بدۆزرێته‌وه‌و ئاماژه به‌و چەواشه‌كارییه‌ی پان ئێرانیست و فارسه‌كان بكات، ئه‌وه بێ یه‌ك و دوو بڵاوی دەكەنه‌وه‌و جێژنی بۆ ده‌گرن و ئیتر پێویست ناكات وه‌ك ڕابردوو له‌ڕێگای به‌فیڕۆدانی سامانی گه‌ل چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و ڕای گشتیی به‌لاڕێدا ببه‌ن، به‌ڵام مێژوو ئه‌وه‌نییه كه ده‌نووسرێت، له‌ڕاستیدا مێژوو ئه‌وه‌یه كه ڕووده‌دات و ڕووی داوه، بۆیه ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه كه‌چه‌واشه‌كاری تێدا بكرێت و هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌و پێوەندییه‌دا بدرێت له‌ئاكامدا سه‌ركه‌وتوو نابێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه.
پێنج ساڵ پێش له‌جاده‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێنج پەیكەری موومیایی كراوییان دۆزییه‌وه‌و پاش ئه‌وه‌كه‌لایه‌نه‌پێوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ڕژیم ناوچه‌كه داگیر ده‌كه‌ن و ئیزن به‌خەڵك ناده‌ن كه له نزیكه‌وه په‌یكه‌ره‌موومیایی كراوه‌كان ببینن، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌كه‌هێزه‌كان بگه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك وێنه و ڤیدۆیان له‌ته‌رمه‌كان گرتووه‌و بڵاویان كردووه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان په‌یكه‌ره موومیایی كراوه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌سەرده‌می ده‌وڵه‌تی ماده‌وه هه‌بووه و وه‌ك ده‌گووترا كه‌یه‌كێ له‌و پێنج په‌یكه‌ره‌به‌زێڕ و زیوو داپۆشرابووه و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی گرینگی له‌گه‌ڵدا بووه، هاوكات به‌خه‌تی بزماری چه‌ندین نووسراوه له سه‌ر زێڕ و زیوه‌كان هه‌ڵكنرابووه‌و یه‌كێ له پەیکەرەكان هی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد به‌ڕێز دیاكۆ بووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج ته‌رمه‌موومیایی كراوه‌دا چه‌ندین كه‌رسته‌ی زێڕین و مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه كه هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، ئیتر له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه شاردرانه‌وه‌و ئاسه‌وار و كه‌ره‌سته‌و ته‌رمه‌موومیایی كراوه‌كان بێ باییخ دانران و باسیان له‌سه‌ر نه‌كرا و كه‌سیش به‌دواوه‌چوونی بۆ نەكرد و ئه‌وانه‌ش كه‌ویستیان زانیاری له‌سه‌ر كۆكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕێگرییان لێكرا. من پێم وایه فاشیستانی فارس و چه‌واشه‌كەرانی مێژوو جارێكی دیكه مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و كوردستان چه‌واشه‌ده‌كه‌ن و ئه‌و ئاسه‌واره مێژوویی و په‌یكه‌ره موومیایی كراوانه كه له‌كوردستان دۆزراونەتەوه‌و په‌یوه‌ندیان به‌ده‌وڵه‌تی كۆنی كورده‌وه هه‌بووه له‌یه‌كێ له‌ناوچه‌فارس نشینه‌كانی ئێران ده‌نێژن و پاش چه‌ندین ساڵی دیكه هه‌واڵی ئه‌وه‌بڵاو دەكەنه‌وه‌كه‌گوایه ئه‌وه ته‌رمی كوروش دۆزراوه‌ته‌وه، یان خود به‌چه‌شنێ له‌چەشنەكان به‌مێژووی فارسه‌وه په‌یوه‌ستی ده‌ده‌ن و به‌و چه‌شنه‌جارێكی دیكه‌مێژوومان ده‌دزرێته‌وه‌و دواتر هه‌رخودی خۆمان له‌و مێژووه‌چه‌واشه‌كراوه‌پارێزگاری ده‌كه‌ین و به‌مڵكی «ئێرانی مه‌زن» پێناسه‌ی ده‌كه‌ین!
بۆیه‌ده‌ڵێم كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێویستی به‌شۆڕشێكی كولتووریی و مێژوویی و سیاسیی و كۆمه‌لایه‌تیی هه‌یه كه تێكڕای بۆچوونه‌كانی ئێرانی له‌نێو ببات و مێژووی ناوچه‌كه وه‌ك خۆی بنووسێته‌وه‌و ئه‌و مێژووه‌كه دزراوه و چه‌واشه‌كراوه بۆ خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی خۆی كه نه‌ته‌وه‌ی كورده بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و هاوكات گوێ له‌بۆچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووناسانی كورد بگرین و باییخ به بۆچوونی مێژووناسی ده‌ره‌كیی نه‌ده‌ین. تێبینی؛ ئه‌م كورته ڤیدۆیه له‌و پێنج موومیایی كراوه‌گیراوه‌كه‌له‌گۆڕێكی مێژوویی‌دا له‌نزیك شاری سن ه‌دۆزراونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان به‌ڕێز دیاكۆ دامەزرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ماد و یه‌كه‌مین پاشای ده‌وڵه‌تی كورد بووه.