یاریی و باوەڕێكی پیرۆز
13:28 - 24 رەشەمه 2715
Unknown Author
دكتۆر ئاوات ساروج
لە كات و سەردەمی هێرشی عەرەب بۆ سەر ناوچە \'\'عەجەم\'\'ەكاندا كە ناوچەی كوردنشین لە لای گڵەوڵا، خانەقین، حەڵوان، داڵەهوو و ...یش تووشی ئەم هێرشە دڕندانە و تاڵانە بێبەزەییانەیە لە سەر مرۆڤ و مرۆڤایەتی هات، بە سەدان كاولكاری و قڕكردن و كوشتوبڕ هاتە ئاراوە كە لە بەرزاییەكانی داڵەهوو، خەڵكانێك بەجێماوی باوەڕی و ئایینی میترائیزم، زەروانی و زەردەشتی، خاوەن بیروڕای نیشتمانی، یەكتاپەرەستی و ئەزدایی \"یەزدانی و ئیزەدی\" بوون، كە وەك ڕێكخراوێكی بە ئیرادە، خاوەنی بەرخۆدان و خۆڕاگری، بە هەست و تینی نیشتمانی و پاراستنی خاك، كولتوور، داب و نەریت، زمان و چاندی خۆیی و كوردی، بە ئیرادەیەكی بەهێز و وەك پیرۆزییەك لە باوەڕ و زاتی خۆیان بە ناوی یارسان، یار، ئەهلی حەق، كاكەیی، برایەتی و دۆستی، تایفە و ... بە بەرخۆدانی خۆیان لە بەرانبەر هێرشی عەرەبدا لە گرووپی هەفت تەن \'\'هەفتەوانە\'\'، چل تەن \'\'چلانە\'\' و ... توانیان بۆ چەندین قۆناغ و نەسڵ بە دوای نەسڵدا هەتا سەردەمی سەفەوی و لەم سەدەی دواییەیشدا لە سەردەمی پاشایەتیی ئێران و ئێستاش كۆماری ئاخۆندی، پیداگری لە سەر بیروڕا و باوەڕ و ئایینی پیرۆزی خۆیان بكەن. ئایینێك كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئاسمانەكانەوە نیە بەڵام پڕە لە باوەڕی هێز و وزە و ئیرادەی مرۆڤ و زاتیكی پیرۆز و بەرزتر لە مرۆڤی ئاسایی و ئام! ،باوەڕییەك نیشتمانی و بە هێز و پتەو لە بواری ئیرادە وەك \'\'سڕ\'\' و ڕازیك كە هێشتا بۆ زۆر كەس ڕوون نەبوەتەوە و نەیارانی ئەم ئایینە بە شەیتان پەرەست، گاور، كافر و دەرچووی لە دینی ئاسمانی ناویان دەبەن و هەندێك جار بە بەشێك لە دینی ئیسلام و مەزهەبی شیعە ناو دەبردرێن كە لە ڕاستیدا باوەڕی یارسان زۆر دوور لە دینی ئیسلام و مەزهەبی شیعە و سوننی و هەر وەها دوور لە بیرۆكەی دینی و باوەڕی عەرەبە كە بۆ خۆپاراستن و مانەوەی خۆیان (یارسان) بە گۆڕینی ناو و نیشان و ... بە ڕواڵەت وەك سڕ و نهێنی، هەتا ڕادەیەك ڕەنگ و بۆنی ئیسلامی و دینییان بە خۆیان داوە كە ئەوەش بە ڕواڵەت لە مەزهەبی شیعە نزیكە. ئەمەش لە حاڵێكدایە كە هیچ ڕۆكن و چوارچیوەیەكی ئیسلامی و مەزهەبی لە باوەڕی یارساندا جیگای نابێتەوە و نە بە نیەت و نە بە ڕواڵەت بوونی نیە و جێبەجێ نابێت.
تەنانەت باسی چەند ناوی عەرەبی و دوون و گۆڕانكاری لە كەسایەتییە عەرەبەكان وەك ڕۆحی و گەیشتنی ئەم ڕۆحە وەكوو زاتێك بە جەستەی كەسیكی دیكە، لە ڕاستیدا وەك باوەڕی یارسان و فەلسەفەیەك دیسان دەبێ بە شێوەی خۆماڵی و لە كەسایەتییە گەورە و ناودارەكانی یاریدا خۆی بنوێنیت و زیندوو ببێتەوە، ئەوەش لەو كەسانەدا كە خۆیان خاوەنی زات بوونە، چۆن جێی گۆمان و بڕێكیش سەیرە كە ڕۆحی كەسایەتییەكی غەیری كورد و یاری ئەوەش لە ناو عەرەبەوە بگاتە جەستەی كەسێكی یاری و خاوەن زات و گۆڕانیكی بنەڕەتی و بە هەست و بوون بكات كە وەك سەر لێشواوییەك لەم باوەڕەدا چۆن ڕوون نەكراوەتەوە و وەك ڕاز ماوەتەوە.
بۆ دەركەوتنی ڕاستیی ئەم بیرۆكەیە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی و سایكۆلۆژی پێویستە هەتا لە چۆنیەتی و چەندایەتیی ئەم باوەڕە وەك ئیرادە، وزە، ڕۆح و مەعنەویات و هەر وەها عیرفان و زاتی پاكدا دەر بكەوێت.
بنەمای ئەم باوەڕە لە چوار خاڵی \"ڕاستی، پاكی، نیستی و ڕەدا\" ساز كراوە كە باوەڕێكی پڕ لە هەستی مرۆڤایەتی، خۆشەویستی، هەقخوازی، ڕاستی، ڕێز، هەبوون، ژیان، زات و گۆڕانكاری و پاكبوونەوە و دووركەوتنەوە لە هەر چەشنە خراپەیەكە بەرەو پیرۆزییەك كە دەتوانێت خۆی بە زانابوون و تێگەیشتنی مرۆڤەكان دوور لە هەر چەشنە خراپە، درۆ، شەڕ و كوشتار، دەركردن و لەپەراوێزخستن وەك مرۆڤیكی پاك و ڕاستبێژ، خاوەن دەلیلی بێگەرد و زاتیكی پیرۆز دەربخات و بنوێنێت كە ئەوەش بەرهەمی دەیان رۆژ و ساڵی كەسێكی یارییە هەتا دەگاتە پلەی پاكی و زاتێكی بە نرخ وەك \'\'پیر، كاكی، موراد، دەرویش، باوە، سەی و ...\'\' و ئەوانەش كە زۆر ئاسایی ژیان دەكەن و كەمتر لە ڕۆحیات و زاتی ئەم باوەڕە تێدەگەن عامی و عەوام دەمێنن!
لە هێما پیرۆزەكانی یاریدا كە پڕاوپڕ لە واتا و جوانی و هەبوونی ژیانن و هەموو هەڵقۆلاوی سرۆشت و هەرمانی مرۆڤی پاك و خاوەن زاتن، دەتوانین ئاماژە بە ئەمانە بكەین: خۆر وەكوو هێمای ژیان، ڕووناكی، گەشە و زیندووبوون. مانگ وەكوو هێمای درەوشاوەیی، ژیانیكی نوێ و دوركەوتنەوە لە تاریكی كە ئەمەش لە سێ ڕۆژەی جەژنی پیرۆزی خاوەنكاردا زیاتر هێمابەخشە و دەرئەكەوێت!
هەوا وەكوو هەناسەی مانەوە و زیندوویی و هەستكردن بە بوون. خاك وەكوو هێمای دایك و گەڕانەوە بۆ ئامێزی هەتاهەتایی وەك داوان و پیرۆزییەكی زاتی و نیشتمانی \"ئیمە لە خاكین و دەگەڕێینەوە بۆ باوەشی خاك\".
داری سەوڵ (سنەوبەر) وكوو هێمای سروشتی دایم سەوز و مانەوە و بەرخۆدان. ئاگر وەكوو هێمای ژیان، گەشە و گەرمی و رووناكیبەخشی زیندەوەران. ئاو وەكوو هێمای ڕووناكی، پاكی و هەقیقەتی ڕەوانی بێگەرد و ژیان. هەنار وكوو هێمای زیندوو بوونەوە و پێكەوەژیان و چاكە و نیاز. رەنگی سەوز وەكوو هێمای سروشتی ڕەنگینی وڵات و گەورەیی زاتی مرۆڤ و خاوەن ڕۆحێكی هەتاهەتایی زیندوو .لێرەدا بە هەموو هێماكانی ژیان پیرۆزی دەبەخشن و ڕێز و نرخی بەرزیان هەیە بۆ پاراستن و هەرمانی مرۆڤ بە پاكی و ڕاستی .
یاری، باوەڕێكی پر لە ئاشتەوایی، دور لە هەر چەشنە ڕیا، درۆ، چەواشە و خەراپەكارییەك، بە ڕاستی ئیرادە و هێز و زات پاكییەك پێویستە كە قۆناغ بە قۆناغی ئەم \'\'ڕیازەت كێشانە\'\' تێپەڕێنرێت و مرۆڤیكی خاوەن هەست، عیرفانی، خاوەن زات، خودایی و بە حەق بە دی بێت كە ئەوەش ئەهڵی هەقی ڕاستی دەبێت ئەم تایبەتمەندییانەی هەبێت كە باس كران.
باوەڕێكی ئاشتیخواز، مرۆڤدۆست و بێگەرد، یەكسانیخواز و عەداڵەتگرا، دوور لە ئاژاوە، فیتنە و تەنانەت كەمتر خۆی بە سیاسەت و دەسەڵاتدارییەوە گلاندووە كە بە هۆی جوغرافیایەكی سنووردار و داخراو، لە دەرەوەی سنووری خۆیشی، زیاتر بە \'\'سڕ\'\' و زات و نهێنی ماوەتەوە و ئیتر نەیتوانیوە پەرە بستێنێ و بەرفراوان بێت و خۆی بە دەرەوەی سنوری خۆی بناسێنێت.
دوور لە دەسەڵاتداری و سیاسیبوون و... باوەڕی یاری و باوەڕدارانی، وای لێ هاتووە كە زیاتر بكەوێتە بەر چەپۆكی نەیاران و دژبەرانی خۆی. لە لایەن دەسەڵاتەكانی سەردەم بە هەر بیرۆكەیەی دینی و دەسەڵاتداریەوە ئەوەش هەر جارەو بە چەشنێكی سەیر كەوتوەتە بەر هێرشی فەرهەنگی، دینی و باوەڕیی دژەمرۆیی دەسەڵاتدارانەوە، بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و تێكدانی هێمنیی و ئاسوودەیی دانیشتوانی جوغرافیای یارسانی و كیشە ساز بوون لە نێوان ئەم خەڵكەدا و باوەڕدارانی ئایینەكانی غەیری یاری !
كەس و كەسایەتیی یاری لە هیچ دەسەڵاتیكدا جێ ناگرێت، مەگەر بەو مەرجە كە دین و باوەڕی خۆی بگۆڕێت و ببێتە بەشێك لە باوەڕی و مەزهەبی دەسەڵات، لە هیچ ئیدارە و ئۆرگانێكی ڕەسمی و حكوومەتیدا جێگای نابێتەوە بە حوكمی ئەوەی كە بیرۆكەی باوەڕداری و ژیانی كەسایەتیی یارسانی لەگەڵ دین، مەزهەب، سیاسەت و تەنانەت فەرهەنگ و تەنانەت ڕواڵەتی كەس و بەرپرسی دەوڵەتی یەك ناگرێتەوە و ڕاستەوخۆ مرۆڤی یارسانی دەكەوێتە پەراوێز.
لە سەردەمی شاهەنشاهیدا وەك دەسەڵاتی ئێرانی ناوەندگەرا و یەك نەتەوە، یەك زمان و یەك فەرهەنگ و ... هیچ بایەخێكی مرۆیی بۆ كەسایەتیی یارسانی دانەنراوە و وەك كەمینەش لە بواری دینی و ئایینیشەوە، هیچ چەشنە دانپێدانانێك لە لایەن دەسەڵاتەوە نەبووە، هەر وەها لە سەردەمی كۆماری ئاخۆندیی ئێراندا بە درێژایی تەمەنی ٣٨ ساڵەی ڕێژیم، یارسان بە كافر، شەیتان پەرەست، چەپەڵ و دور لە مرۆڤ پێناسە كراوە و هەرجارەو بە شێوازێك دەكەوێتە بەر هێرشی ئایینی، فەرهەنگی و مرۆیی ڕێژیم .
یارسان لە ناوچەی كرماشان، ئیلام، لوڕستان و..... زۆرینەیان كوردن، بەڵام لە نەتەوەكانی دیكە وەك تورك و ئازەری، بەلووچ و توركمان و... لە دەرەوەی سنوری كوردستان، بە درێژایی مێژوو لە ڕێگای تەبلیغ، ڕێكخستن و كەسایەتییە ناودارەكانی یارسانەوە ئەم باوەڕە زۆر بە كەمی پەرەی سەندووە و خۆی لە لای كەس یان كەسانێك لە نەتەوەی غەیری كوردیشدا بینیوەتەوە.
كتێبی سەرەنجام، نەورۆز \"دەفتەری پردیوەری\" یاری و هەروەها دەستنووسی پیران، دەرویش و گەورەكانی یاری كە پڕن لە كەڵام، ڕستە و دێڕی شێعریی سروشتی، عیرفانی، مرۆڤدۆستی و... كە بە زمانی كوردییە وەك ڕاز و نیاز و باوەڕێكی پتەو بە ڕۆح و ڕۆحیاتی مرۆڤێكی پاك و خاوەن زات بوونی هەیە كە بە دەستنووسی كوردی و لە لای باوەڕداران و گەورە، پیر و سەیدی یارییەوە پیرۆز ماوەتەوە و سایكۆلوژیی مرۆڤێكی زاتدار و نوورانی، بە دوور لە هەر چەشنە شەڕخوازی و دڕندەییەك، پڕە لە ئاشتی و ئاشتەوایی كە چی لەم سەردەمەشدا زۆر جار لە لایەن ڕێژیمەوە تووشی مەترسیی مان و نەمانی باوەڕی بووە و ئەوەندە كەوتوەتە پەراوێز و هێرش وەك بێڕێزی بە پیرۆزییەكانی یارسان، بێڕێزی بە ڕواڵەتی كەسایەتیی یارسان و بە شەیتان و گاور لە قەڵەمدانی شوێنكەوتوانی ئەم بیروباوەڕە، وای لێَ هاتووە كە لەم ڕۆژانی دواییەشدا، دوای هەڵبژاردنی خولی دەیەمی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی ڕێژیم لە لایەن كەس یان كەسانێكی سەر بە ڕێژیم و مۆرە و بەكرێگیراوەكانی دەسەڵاتەوە كۆمەڵێك بێڕێزی بە كەسایەتییەكان و پیرۆزییەكانی یارسان بكرێت كە ئەوەش ناڕەزایەتی و نیگەرانییەكی زۆری لێ كەوتوەتەوە.
لێرەدا چەند خاڵی گرینگی وەك مێژوو و ژیانی هاوبەش و پێكەوەژیان و دراوسێتی دێنمە بەر باس كە لە ناوچەی كرمانشان و ئەو ناوچانەی كە كوردانی یارسان و غەیری یارسان تێیاندا ژیان دەكەن، بەشێك لە فەرهەنگی خەڵكن. بە خۆشییەوە مرۆڤی یارسان لەگەڵ كەسانی غەیری یارسانیدا ژیاوە، پێوەندیی خوێنی، خزمایەتی و ژن و ژنخوازیی پێك هێناوە و هاوبەش و شەریكی ژیانێكی بەنرخ بووە. ئەم پەیوەندییەش لەگەڵ خەڵكی كوردی شیعە یان سوننی لەم دەڤەرە دوولایەنە و دۆستانە و برایانە و لە سەر بنەمای كوردبوون، مرۆڤبوون و یەكسانیی فەرهەنگی، زمانی و... بووە و بۆتە هۆی پێكەوەژیان و تەنانەت هیچ چەشنە فەرهەنگی جیاواز، شێوەزار و عێل و خێل و تایفەی جیاواز لەم ناوچانە نەبوونەتە هۆی جیاوازیدانان و كێشەساز كردن و نیگەرانی لە نێوان دانیشتوانی ئەم دەڤەرانەدا بە هەر چەشنە بیروباوەڕێكی دینی و مەزهەبییەوە كە بوونی هەیە !
بە خۆشییەوە هەرچەند كە ڕێژیمی دەسەڵاتی شاهەنشاهی و ئێستاش ئاخۆندی هەوڵی دووبەرەكی نانەوە و تێكدانی نێوانی پێكهاتەكانی ئەم دەڤەرەیان داوە و بە هەر شێوەیەك ویستوویانە كیشە بخۆڵقێنن، بەڵام ئاستی زانیاری و وشیاری و تێگەیشتنی خەڵكی كورد و كوردستانی لە جۆگرافیای پێكەوەژیانی ناوچەكەماندا، نەیهێشتوە كە دۆژمن سەر بكەوێت. ئەگەر كەسانێكی سەر بە ڕێژیم لە هەر شار و نوختەیەكی كوردنشین ئەوەش ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە فیتی دۆژمن و بە چەشنێكی بەكرێگیراوانە ویستوویانە ئەم كێشانە پەرە بستێنن و گەورە بكرێنەوە، ئەوە وشیاری و تێگەیشتنی خەڵكی كوردی یارسانی و غەیری یارسانییە كە سەرەڕای هەموو بیرو باوەڕێكی جیاواز نەیهێشتووە كارساز بێت و دوژمن دووبەرەكی بخاتە نێو ئەم خەڵكەوە. بۆیە ئاستی وشیاری و پێكەوەژیان و خاڵە هاوبەشەكانی خەڵكی یارسان و غەیری یاری ئەوەندە زۆر و پۆزەتیڤن كە دۆژمن هەرچەندیش ویستوویە ئاژاوە و شەڕ و كیشە درۆست بكات، هیچ كات سەركەوتوو نەبووە و دڵنیایش دەبین كە لە داهاتوودا ئەوەی كە لەم فیتنە و كێشەسازكردنەدا شكست بهێنێ، دۆژمنی گەلی كورد بە هەر بیروباوەڕێكی دینی و ئایینی و ناوچەییەوە دەبێت!
بۆیە گەنج، خوێندكار، گەورە، سەید و زاتی یاری لەم سەردەمەدا ئەوەندە زیرەك و تێگەیشتوون كە كوردێكی غەیری یاری بە برا و كەس و هاوپشتی خۆیان بزانن و نەهێڵن كە دۆژمن لەمە زیاتر بیر و فیكری گڵاوی خۆی بخزێنێتە نێو ئەم بازنەی بتەو و چوارچێوەی مرۆڤدۆستی و ئاشتەواییەوە كە بە درێژایی دیرۆكی پێكەوەژیانی خەڵكەكەمان بیستراوە و بینراوە. خاڵێكی ئەكتیڤ و جێی باوەڕ و تەنانەت جێی لێكۆڵینەوە لە ناوچەی كرمانشان، ئیلام، لوڕستان و هەموو ناوچە كوردنشینەكان، چەندە وەك لێكۆڵینەوەكی وردو شرۆڤەیەكی بێ لایەنانە بخرێتە بەر باس ئەوەیە، بەرەو ڕابردوو ئەوەش ناوچە بە ناوچە بگەڕێینە دواوە و چاو لە مێژووی كورد بكەین، ئەم خەڵكە بە گشتی یارسان بوونە و هەر جارەو بەشێك لەم خەڵكە بە هۆی جیاجیاوە گۆڕانێك لە دین و باوەڕیاندا چ بە زەبری هێز و چ بە ویستی خۆیان لە بەر هەر چەشنە بەرژەوەندییەكی مادی یان مەعنەوی، لا دروست بووە و لەم ئایینە كۆنە كوردییە بە ناوی یارسان \'\'ئەهلی حەق\'\' و یاری دور كەوتوونەتەوە، بەڵام هێشتا خاڵە هاوبەشەكانی پێكەوەبوون و وەك خۆی وەرنەگرتنی بیر و باوەڕی دینی ئیسلامی و غەیری یاری، نەیهێشتووە ئەم پێكەوەژیانە تێك بچێت!
ئەوەڵ و ئاخر یار ...
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.