گەندەڵیی ئیداری لە شاری مەریواندا
21:48 - 28 جۆزەردان 2712
Unknown Author
سمكۆ مەریوانی *
شاری مەریوان یەكێك لە شارەكانی سەر بە پارێزگای كوردستانە كەلە رۆژئاوای ئەو پارێزگایە هەڵكەوتووە و هاوسنوورە لە گەڵ شارەكانی سەقز، بانە و سەوڵاوا و هەروەها باشووری كوردستان.
مەریوان سروشتێكی جوان و دڵڕفێنی هەیە كە ساڵانە هەزاران گەشتیار رووی تێدەكەن. دەمەوێ لێرەدا لەباتی شرۆڤەی جوانی و دڵڕفێنیی ئەو شارە باسی لایەنێكی نیگەتیڤ بكەم كە جوانی و مێژوو و كەرامەتی ئەو شارەی بردۆتە ژێر پرسیارەوە. لە هەموو گرنگتر ئەو پرسە پێوەندی بە دەوڵەت و دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانەوە هەیە.
دیاردەی بەرتیل خۆری و گەندەڵیی ئیداری گەیشتۆتە ئاستێك كە رەوتی ژیانی ئاسایی خەڵكی و رەوتی گەشەسەندنی شار و پێكهاتەی شارنشینیی بەرەو ئاقارێكی دزێو و تەنانەت دۆخێكی تۆقێنەر بردووە.
ئۆرگانە دەوڵەتییەكان و بەتایبەت ناوەندە ئەمنیەتییەكانی مەریوان لە رێگای كەسانێكی تێكدەر و ملهوڕەوە كەشێكی ترسناك و تۆقێنەریان لەو شارەدا پێكهێناوە. مافیای دەسەڵات لە ئۆرگانە سەرەكییەكانەوە دەست پێدەكات و بە سەر هەموویاندا دابەش دەبێ.
\"فەرمانداری مەریوان ئێستا \"عەبدوڵا رەشیدپوور\"ە كە یەكێك لە ناكارامەترین و ناشارەزاترین بەرپرسانی شارە. لە دوای ناوبراو كەریم محەممەدی، كارمەندی فەرمانداری، بە تەواوی ئەو ئۆرگانەی كۆنتڕۆڵ كردووە و لە زۆربەی شوێنە گشتییەكاندا خاوەنی مڵك و خانوو و دامودەزگایە (بۆ نموونە ناوبراو خاوەن پۆمپی بێنزینێكە لە نزیك دەروازەی مەریوان كە موڵكێكی گشتی و پاركێكی گشتی بوو\".
لە دوای فەرمانداری، ئۆرگانی شارەداری و شۆرای شار لە باتی نۆژەن كردنەوە و پێشخستنی دیمەنی شار، بە شێوەیەكی بەرنامە داڕێژراو خەریكی وێرانكاری و گۆڕینی دیمەنی شارەكەن. \"شارەداری و شۆرای شار بە هاوكاری كەسانێكی ئەحە چەتە، كوردە عوسمانپوور، چالاك و بنەماڵەی داستان و بنەماڵەی فیداكار و چەند كەسێكی دیكە دیمەنی شارنشینی و شەقام و بازار و ئاسایشی شارەكەیان تێكداوە\".
ئەو كەسانە بە وەرگرتنی بەرتیل لە خەڵكی هەژار مۆڵەت و دەرەتانی كردنەوەی خانوویان بۆ خەڵك دابین كردووە. ئەو دیاردەیە دیمەنی شارسازی بە تەواوی وێران كردووە. بە وتەی یەكێك لە بەرپرسان هەر ئیستا بە شێوەی نایاسایی زیاتر لە 800 یەكەی خانوو لە دەوروبەری گەڕەكەكانی سەردۆشییەكان، تێرمیناڵی تازە، تەرخاناوا، بەیەڵە و... كراوەتەوە كە هێچ پێوەر و دیاردەیەكی شارنشینیان پێوە دیار نیە و ئەگەری زۆرە لە داهاتوودا تووشی كێشەیان بكات. شۆرای شار و شارەداری بە وەرگرتنی بەرتیل لە پەیمانكارەكان، پڕۆژە و گەڵاڵە ئاوەدانكارییەكان بە شێوەی نائوسووڵی و ناستاندارد درووست دەكەن كە خەڵكی هەموو شایەتی ئەو مەسەلەیەن. چەند كەسێك لە شۆرای شار هەر ئێستا خاوەن دەیان موڵك و خانوو و دامودەزگای تایبەتن و لە گرانترین شوێنی شاردا خاوەنی موڵكن.
\"دیاردەی زەوی داگیركردن پەرەی سەندووە. مەلا مستەفا شێرزادی، ئیمام جومعەی مەریوان، سەبارەت بە زەوی داگیركردن و گەندەڵی هیچ هەڵوێستێكی نەگرتووە. ناوبراو بەتەمای كردنەوەی مزگەوتێكی گەورەیە كە بەراورد كراوە 7 میلیارد تمەن خەرج دەبات. مەبەستی ناوبراو گەشەپێدانی باوەڕی سەلەفیگەری لە چەشنی ئیخوانەلموسلمینە\".
دەزگا ئەمنیەتییەكان سەبارەت بە دیاردەی بەرتیلخۆری نەتەنیاهیچ دژكردەوەیەك پیشان نادەن، بەڵكوو زۆربەشیان هاوبەشی بەرتیلدەر و تێكدەرەكانی شارەكەن. خەڵكی مەریوان بە زۆری لە هەژاری و بێكاریدا دەژین. وەرزێڕی، ئاژەڵداری و كۆڵبەری كاری سەرەكیی خەڵكە.
* ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە بەرامبەر ناوەرۆكی ئەم بابەتەدا بەرپرسیار نیه و روانگەی نووسەرەكەیەتی