گفتوگۆ لەگەڵ سێدارە سووكایەتییە بەهەمووان
00:07 - 5 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
هاوار بازیان
وەڵامی داواكەی چەند رۆژی رابردووی بەشێك لە كوردانی رۆژهەڵات بۆ دەستپێكی قۆناخێكی نوێ و گفتوگۆكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران، ئەمڕۆ بە بیستنی هەواڵێك درایەوە، ئەویش لەسێدارەدانی (حەبیبوڵا گوڵپەری پوور) وەك رۆڵەیەكی دیكەی كورد كە سێدارەكانی كۆماری ئیسلامی شەهیدیان كرد. ئەوەش لە كاتێدایە یەكەم پێویستی بۆ هەر سەركەوتنێكی دیپلۆماسی بوونی نیازی پاكیی هەردوولایەنە كە لەو بوارەدا تاران هەرگیز بۆی نەكرا ئەو پاكییە بسەلمێنێ و تەنانەت خۆی لێ دەدزێتەوە. هاوكات یەكبوون و هاودەنگیی لایەنەكانی دانوستاندنكارە كە لەوەدا كورد بەرامبەر تاران لاوازە.
راستە، دانیشتن و گفتوگۆ و دانوستاندن لە دنیای ئەمڕۆدا رەت ناكرێتەوە و ئەو باسە هیچ لێكدانەوە و قسەی زیاتر هەڵناگرێ، بەڵام ئەم پرسە لەنێوان كوردی رۆژهەڵات و كۆماری ئیسلامیدا هێشتا میوەیەك ناكامڵە و باسی زۆری پێویستە كە لێرەدا بەگشتی ٢ خاڵی گرینگ و سەرەكیی ئەم پرسە روون دەكرێتەوە:
١. خواستەكانی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر كورد دیار و ئاشكران و هەركات باسی پرسی كورد لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران دەكرێ، هەموو رەنگ و دەنگە \"جیاوازەكان\"ی ئەو حكوومەتە یەك دەگرن و ستراتیژیی هەمیشەیییان دووپات دەكەنەوە كە كورد لە ئێران هیچ كێشەیەكی نییە و ئەوەی هەیە تەنیا تێنەگەیشتنێكی سووك و ئاسانی كولتووری و رۆژانەیە كە ئەویش بەبوونی چەند \"نوێنەری كوردستان لە مەجلیس\" چارەسەر دەكرێ. دەوڵەتی ئێران بەهەموو هێزێك و لە سەردەمی هەموو حكووتەكانی /ئاوەدانكردنەوە \"سازندگی\"ی رەفسەنجانی/، /چاكسازی \"اصلاحات\"ی خاتەمی/ و ئێستەش حكوومەتی /زانایی و یەكسانسازی \"تدبیر و تعدیل\"ی حەسەن روحانی/ كە باسی كرانەوە بەڕووی هەموو كێشەكانی ناوەخۆ و دەرەوەی وڵاتدا دەكا، بینیمان لەبارەی كوردەوە سیاسەتی هەمیشەییی تارانی دووبارە كردەوە و كێشەی كوردی لە ئاستی فەرهەنگ و كولتووری \"قەومێك لە ئێراندا\" هێشتەوە و بەهیچ شێوەیەك قەرەی لە كێشەی نەتەوەیی و زمان و گەڕانەوە بۆ شوناسی كوردی رۆژهەڵات لە ژێردەستی ئێران نەدا كە خواستی هەموو هێز و لایەنە بەرهەڵستكارەكانی ئەو بەشەی كوردستانە و لە راستیدا كێشەی كورد هەر ئەو پرسگەلە گرینگەن.
بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیەتیی تاران بڕیاریان داوە كێشەی كورد بەپێی خواستی خۆیان وەك دەسەڵاتی ناوەند چارەسەر بكرێ نەك كورد خۆی. هەر گفتوگۆیەكیش كە باسی لێوەدەكرێ لەسەر ئەو بنەمایە دەڕوات. ئەگینا هەر لەگەڵ سەركەوتنی شۆڕشی گەلان لە ئێران كە كورد لە لووتكەی هێزدا بوو و دەسەڵاتی ئێستە تەنیا حزبێكی نوێ و بێ ئەزموون (حزب جمهوری اسلامی ١٩٧٩) بوو كە تەنانەت چەند رۆژێك پاش میتینگی گەورەی مهاباد و خستنەڕووی داوای كوردان دامەزرا، بەڵام لەو دۆخەشدا هێشتە كورد لە تەنووری گەرمی كۆماری ئیسلامیدا هیچ نانێكی بەساخی بۆ دەرنەهات! دواتریش كە كورد هەر چاوی لە مێزی گفتوگۆ بوو، وازی نەهێنا و خۆی ماندوو كرد تا ئەوەی مێزەكانی گفتوگۆ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بوونە كوشتارگەی رێبەرانی گەورەی كورد. واتە یەكەم بنەمای گفتوگۆیەكی تەندرووست كە نیازپاكییە، لە ناخی تارانی ئێستەدا بوونی نییە.
٢. لەلایەكی ترەوە، هێزە كوردییەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی تەنانەت ئەوانەی بڕوایان بە گفتوگۆ لەگەڵ تاران هەیە، هێشتا لەسەر ئەو بابەتە بەڕەسمی هاودەنگ نین و بۆیان نەكراوە ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێ واز لە كێشەكانی تری بەردەمیان بێنن و لەو پرسە گرینگەدا سەرەتا لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆ بكەن و ساخ بنەوە.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان/پژاك/ كە لەسەر داوای عەبدوڵا ئوجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان و دواتریش لە قسەكانی مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران /حدكا/ كە ناڕاستەوخۆ دەرگەی وتووێژیان لەگەڵ حكوومەتی ئێرانی وەك رێگەچارەیەك بەڕووی تاراندا پێشنیاز كرد و لەوبارەیەوە پژاك لێدوانی فەرمی دەركرد، پێویست بوو هاوكات ئەو هێزانە هاندانێك بۆ دانیشتن و گفتوگۆی ناوەخۆی كوردانی رۆژهەڵاتیش باس بكەن.
كاروباری سازدانی كۆبوونەكان بۆ كۆنگرەی نەتەوەییی كورد لە چەند مانگی رابردوو تاقیكردنەوەیەكی سەرپێیی بوو كە تێیدا هێزە كوردییەكان بەگشتی سەركەوتوو نەبوون. نەبوونی یەكدەنگی بۆ رێكخستنی گوتارێكی هاوبەشی كوردی رۆژهەڵات وایكردووە فەزا و كەسایەتیی سیاسیی كوردی ئەو پارچەیە بەحزب و هێزەكانیشەوە قوورسایی لەدەست بدا. زیاتر لە ٢٠ هێز و لایەنی كوردی هەن كە خۆیان و ساڵانێكە كوردی ئەو پارچەیان خەریكی دژایەتیی كۆماری ئیسلامی كردووە و مایەی ستایشن، بەڵام ئێستە ناتوانن لەسەر یەك رستە دژی ئەو دەسەڵاتە رێك بكەون كە خۆیان و حزبەكانیان لەسەر داناوە. واتە دووەم ئەسلی گفتوگۆیەكی سەركەوتوو لە ئارادا نییە كە هەمان یەكدەنگیی كوردە بەرامبەر تارانێك كە ئامادەیە لەسەر خوا و پیرۆزییەكانی تری ناوەخۆیان ناكۆكی قبووڵ بكەن، بەڵام لە دژی كورد موویان دەبەرە نەچێ.
ئایا لەو كەشەدا گفتوگۆ مانای هەیە یان نەخێر هەر وەك كەرەستەیەكی سیاسیی چەند هێزی كوردی باسی لێوەدەكرێ؟ ئایا درووستە بڵێین ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی رەت بكاتەوە لە خەباتی مەدەنی نازانێ و دواكەوتووی سیاسییە؟ ئایا هیچ ئاگەدارین تاران خەریكە بەناوی گفتوگۆ واشنتۆن و برۆكسل و ئورشەلیم لە خشتە دەبات؟ مانای ئەو كردارە چۆن لێك بدەینەوە كە یەكەم جووڵەی رەسمیی كوردی رۆژهەڵات بۆ كردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بە هەڵبەستنی پەتی سێدارە بۆ رۆڵەی كورد وەڵام درایەوە؟ ئایا لێمان تێك نەچووە كە تاران و ئەنكارا بەهەزاران كیلۆمەتر لێك دوورن؟ ئایا خۆمان فریو نادەین كە دەڵێن فەرهەنگی سیاسیی كوردی رۆژهەڵات و كوردی باكور جیاوازی نییە؟ ئایا هیچ لەبیرمانە كۆماری ئیسلامی لای ئێمە كۆماری سێدارەیە و سێدارەش گفتوگۆ لەگەڵ ناكرێ، سێدارە یانی ٣ دار بۆ كوشتنی مرۆڤـ، ئەمجۆرە دارە مێوەی بۆ هیچ كەس پێوە نییە و دەبێ بشكێ یان بڕزێ!
سەرچاوەكان:
http://pjak.eu/ku/?p=1761
http://www.dengiamerika.com/content/article/1774268.html
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=5991&ID_map=23
http://iranglobal.info/node/26511
ئەم بابەتە روانگە و بۆچوونی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.