کۆڵبەرێک لە نۆدشە ئازار و ئەشکەنجە درا

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان کۆڵبەریکی "نۆدشە"یی بە ناوی "محەممەدئەمین ئەمینی" لە نزیک گوندی "نروێ" سەر به بەخشی "نەوسوود"ی پاوە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە درا.

ئەو کۆڵبەرە بە هۆی ئازار و لێدانی هێزە نیزامییەکان دەست و ڕوخساری بە سەختی بریندار بوووە.

محەممەدئەمین ئەمینی بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی پاوە کرابوو.