کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "باست محەممەدی" خەڵکی گوندی "نەنۆڕ"ی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، کراوەتە ئامانج و پێکراوە.

باست محەممەدی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانیی شاری بانە کراوە.