کۆڵبەرێکی بانەیی لە سنووری سەرتەزێن پێکرا

12:36 - 26 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەجمەدین مورادی" خەڵکی گوندی "خوریاوا"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە، بە سەختی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری بانە کراوە و بارودۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە کوردە، نالەبار ڕاگەیەندراوە.