کۆماری کوردستان، ئاوڕدانه‌وه‌یێک له هێندی ته‌وه‌ری گرینگ و پشتگوێ خراوی مێژووی شیرین و تاڵ
14:20 - 23 خاکەلێوه 2714
Unknown Author
سەدیق بابایی
به‌شی چواره‌م
پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه له جێدایه که شرۆڤه، وه‌رد دانه‌وه و به گشتی پشکنینی درز‌و که‌لێنی لایەنه جۆر به‌جۆره‌کانی پێکهاته‌ی کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان تا ئه‌و کاته کورد نه‌توانێ ڕاسپارده‌کانی له پانتایی کرده‌وه‌دا له سه‌ر خاکه پیرۆزه‌که‌ی سه‌رده‌میانه‌تر کرداری بکات کۆتایی هه‌ڵگر نیه. به واتایەکی دیکه کاتێک نه‌مان توانیوه کۆتایی به چاره‌ڕه‌شیی میلله‌ته‌که‌مان ببه‌خشین ئاوڕدانه‌وه له ڕابردوو بۆ گه‌ڕان به شوێن هۆکاره‌کاندا واجبی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌ژمێردرێ.
په‌لاماری به‌رنامه بۆ داڕێژراوی تاران مه‌ودای به سه‌قامگیر کردنی ده‌زگای ئێداری و سه‌ربه‌خۆی کوردی له چوارچێوه‌ی مودێرنی ئیداری و حکوومه‌تی (ده‌وڵه‌ت میلله‌ت) به‌ربه‌ست کرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشاره به‌ر بڵاوه نه‌توانرا ناوه‌رۆکی پێشکه‌وتوانه، دێمۆکراتیک و ڕزگاری به‌خشی کۆماری کوردستان و ویستی دور له ده‌مارگرژی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی له چاوی دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی ته‌نانه‌ت زۆریه‌ک له که‌سایه‌تی سه‌ر به داموده‌زگای زلهێزه‌کان وه‌ک [ ئارشیه ڕۆزوێڵت و هتد. ] بشارێته‌وه.
قازانج له ڕوانگه‌ی زلهێزه‌کانه‌وه هه‌ر ئه‌و موسیبه‌ته گه‌وره‌یه که هانده‌ر ده‌بێ تا هێزی نه‌یار بۆ نه هێشتن و نه‌وی کردنی سه‌ری به‌رزی نه‌ته‌وه‌یێکی بهختیاریخواز ڕێنوێنی بکا، ئاساییتره له ڕوانگه‌ی زلهێزه خاوه‌ن بڕیاره‌کانه‌وه ڕێگای مسۆگه‌ر کردنی ئه‌م قازانجه سرنجی زێده‌تری بدرێتێ بۆ ئه‌وه ماف و که‌رامه‌تی میلله‌تێک بکرێ به کاڵای سات‌و سه‌ودا. ئه‌گه‌ر پێشتر کۆیله به تاک و به که‌شتی بۆ مامه‌ڵه وقازانج ئێره‌و ئه‌وێیان پێده‌کرا، له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌م دا ده‌سه‌ڵاتداران مێللهتێکیان به خاک‌و نفوسه‌وه بۆ قازانج وه‌ک کۆیله له جێ‌دا به کڕیار ده‌فرۆشت.
له قسه‌کانی هۆمایونی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئێران له کوردستان دا کاتی سه‌فه‌ری پێشه‌وا و چاوپێ که‌وتنی له تاران ده‌رده‌که‌وێ ناهومێدی بۆ ژێرده‌سته کردنه‌وه‌ی کوردستان ده‌بێته ماکه‌ی خۆبهدارو به‌رد دا دان تا به هه‌ر نرخێک ئه‌م دیواره له ڕۆخان نه‌هاتوه، ( پێشه‌وا ) له به‌رانبه‌ر خۆیان دا تێک بشکێنن.
دوکتۆر قاسملوو له لاپه‌ڕه‌ی ٤٣ (چل ساڵ خه‌بات) ده‌نووسێ:\'\' له ڕاستیدا ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یەکی ڕزگار کراو بوو. زۆر به‌ر له پێکهاتنی هێزی دێمۆکراتی کوردستان له ٣ـ ی خه‌رمانانی ١٣٢٠ خه‌ڵکی گونده‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به کرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی شاهنشاییان له نێو بردبوو...\'\'.
شان به شانی دڵنیاتر بوونی خه‌ڵک به توانای ئێداره‌ی خۆماڵی و شکانی تهلێسمی زاڵ،له بۆنه‌کاندا باسی بێمافی نۆ ملیون کورد ده‌کرێ، به‌ره به‌ره بۆ نه‌هێشتنی ڕه‌مز، هێما و ئاسه‌واره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه ی ـ تاران هه‌نگاو هه‌ڵده‌گیردرێ.
ده‌ستبه‌کاربوونێکی ئه‌وتۆ نه‌ک هه‌ر به هه‌ڵکه‌وت نه‌بوه به‌ڵکوو به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سم و به‌شداربوونی که‌سایه‌تی به‌رپرس، وه‌رگێڕی جه‌وهه‌ری ویستی جێگیر کردنی سیستمی به‌ته‌واوی خۆماڵی و نه‌هێشتنی یه‌کجاری ئاسه‌واری داگیرکارانی کوردستانه که خه‌ڵک تامه‌زرۆی هه‌لێکی ئه‌وتۆ بۆ دابه‌زاندنی بووون. له پێناوی ئه‌م ئامانجهدابوو که زمانی فارسی و ئاڵای ئێران که نیشانه‌ی سه‌رکوت و زه‌برو زه‌نگ بوون به جارێک وه‌لا نران. ده‌رسخانه‌ی شاپوور له شاری بۆکان گۆڕدرا به ده‌رسخانه‌ی ـ کوڕانی پێشه‌وای کوردستان. مه‌دره‌سه‌ی په‌هله‌وی گۆڕدرا به کرمانجی.
ماده‌ی ده‌رسی مه‌دره‌سه‌ی کوردستان کرابه کوردی و ڕووسی. مهدرهسهیێک به زمانی عێبری و کوردی بۆ جوه‌کانی مه‌هاباد کرایه‌وه. ئه‌وه له کاتێک دابوو که هێشتار ده‌وڵه‌تی ئێسراییل به ته‌واوی جێگیر نه‌ببوو. له قه‌راغ ئه‌وه‌دا خوتبه‌ی نوێژی جومعه کرا به کوردی. هه‌ڵواسینی خه‌ریته‌ی کوردستانی مه‌زن له ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار .
هه‌وڵدانی به کرده‌وه بۆ دامه‌زراندنی سیستمی سات‌و سه‌ودای ئابووری ڕاسته‌وخۆ و کڕینی پێداویستی سه‌ره‌کی و فرۆشتنی به‌رهه‌می کشتوکاڵی کوردستان وه‌ک توتون له گه‌ڵ ڕووسه‌کان،هه‌رکام له‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییانه جیا له متمانه و باوه‌ڕی پێشه‌وا به ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی، نیشانه‌یێکه له پاڵدانی سه‌رۆککۆمار به ویستی جه‌ماوه‌ری کوردستان که له ڕێ‌و ره‌سمی جێژنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ناساندنی پێشه‌وای کوردستان به‌ڕێزیان پێداگری له سه‌رده‌کات.
پێشه‌وا به‌ره به‌ره و له گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کات هه‌نگاوی یه‌ک له دوای یه‌ک به‌ره‌و دابڕانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری کامڵتری کوردستان له به‌رانبه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرێ.
له ڕاپۆرتی باقرۆف و ماسلانینکۆف ( سه‌رۆکی گشتی سپای سۆڤیه‌ت) بۆ ستالین و مۆلۆتۆف هاتوه : له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌هانبانی سه‌رله‌شکری ئێران و سه‌رگورد که‌شاوه‌رز له سه‌رده‌شت قازی مۆحه‌مه‌د به نوێنه‌ری ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند : \'\' ئێرانیه‌کان ده‌توانن مه‌هاباد وێران بکه‌ن، به‌لام هیج کاتێک ناتوانن بڕیارمان بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ر به‌خۆیی تێک بشکێنن ”. دیاره ڕێنوینی باقرۆف و ماسلانینکۆف عه‌مه‌ل به پی ڕێنوێنیه‌کانی پێشه‌وا [ ستالین] واته بیانوو نه‌دان به هێزه‌کانی ئێرانه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که هاوکات له ئازه‌ر بایجان ڕێگا دراوه له چ گوند و شارێک ئاسه‌واری هێزی تاران نه‌هێڵن ؟!
پێشه‌وا باوه‌ڕێکی قووڵی به چاره‌سه‌ری هێمنانه و به‌دوور له خوێن ڕشتن هه‌بوه.
شاراوه نیه که ڕووسه‌کان و تاران که‌ڵکی سه‌وداگه‌رانه و مامه‌ڵه چیانهیان له تینه‌تی مرۆڤدۆستانه و ئێنسانی قازی موحه‌مه‌د وه‌رگرتوه. زمان لووسی و فێڵ بازی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به تایبه‌ت قه‌وامی سه‌رۆک وه‌زیر و ئه‌و به‌ڵێنیانه که پاشتر پێشه‌وا له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا باسیان ده‌کات : \'\' فریوی سوێندی به درۆیان مه‌خۆن، ئه‌گه‌ر هه‌زار جار به قورئان سوێند بخۆن دیسان مه‌به‌ستێک جیا له فه‌وتاندنی ئێوه‌یان نیه\"، قازی تووشی جۆره هومێدێک ده‌کا، که ڕه‌نگه جیا له ناته‌واوی نێو خۆیی و پشت تێکردنی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان و حکومه‌تی ئازه‌ربایجان، هێندێ دڵخۆشی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی سۆڤیه‌ت و هه‌روه‌ها ئێنگلیسهکانهوه پێ درابی که تاران به وه‌عده‌کانی پابه‌ند ده‌بێ. چه‌که‌ره‌ی هۆمێدی ئه‌وتۆ نه ته‌نیا لای پێشه‌وا بگره لای ژـ کافیه کانیش ده‌بی له به‌ر ئه‌وه پێشتر پشتیوانی توندی خۆیان بۆ دانی ئێـمتیازی نه‌وت به سۆڤییه‌ته‌کان ده‌ربڕیبوو به قه‌وه‌ت بووبێ. که‌وابێ هه‌م سۆڤییه‌ته‌کان، هه‌م جه‌ماعه‌تی ژ ـ ک و هه‌م پێشه‌وا وێکڕا کلاوی تارانیان چوه‌ته‌سه‌ر ! هه‌رچه‌ند بۆ کورده‌کان زۆرگران ته‌واو بوو.
هه‌ر بۆیە سه‌رکۆمار بڕیاری خۆڕاگری هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و پاش ئاشبه‌تاڵی ئازه‌ربایجان بۆ خۆی به پیری هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی شاهنشاهیهوه له میاندووئاو ده‌چێ، وا دیاره به‌پێی ئامۆژگاریه‌کانی تاران دیسان پێشه‌وا دڵنیا ده‌کرێته‌وه، تا ئه‌و جێگا له سه‌ر داوای نێو براو ئه‌رته‌ش رێگا به چه‌کداره‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک عه‌شایری خۆفرۆش نادا په‌لاماری مه‌هاباد بده‌ن. به‌ڵام کاتێک ئه‌رته‌ش له سه‌ر خواستی پێشه‌وا به‌بێ هیچ چه‌شنه به‌رگرییه‌کی دژبه‌رانه له پێته‌ختی کۆماری کوردستان جیگیر ده‌بێته‌وه، ئه‌وجار ئیتر نۆره‌ی تۆڵه له که‌سایه‌تی یه‌که‌م و کۆڵه‌که‌ی بیر‌و باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر دێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه چ کاتی گیران و زیندان کرانی پێشه‌وا و چ هه‌مبه‌ر سێداره درانی ناوبراو و هاوڕێیانی ده‌سه‌ڵاتی شا دژکرده‌وه‌یێکی ئه‌وتۆ له خه‌ڵک به‌دی نه‌کرد ! به بێ ترس ده‌ست ده‌که‌ن به گرتن و ڕاو نانی پاشماوه‌ی به‌شێک له به‌رپرسان وسه‌قامگیر کردنه‌وه‌ی توند‌و تۆڵتری پاکتاوی زمانی کوردی و هه‌ر چه‌شنه ڕهنگو بۆنێکی ئازادیخوازی و نه‌ته‌وه‌یی.
سه‌یر ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویست، پایه‌به‌رز و به‌ڕێزترین که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگاکه هه‌ر ئه‌و که‌سه تا دوێنی هه‌موو سوێندیان به سه‌ری ده‌خوارد ! بۆ هه‌ر لایێک ده‌چوو له به‌ر لاقی گا‌و گه‌ردوونیان ده‌کرد، ته‌رمه بێگیانه‌که‌ی خۆی و سه‌درو سه‌یف ماوه‌یێکی زۆر به‌سه‌ر داری سێداره‌وه با ڕایان ده‌وه‌شێنێ ! به‌ڵام شاری قازی ! له ئه‌وپه‌ڕی بێ ده‌نگی دا وه‌ک ئه‌وه زیڕۆحی تێدانه‌بێ متقیان له خۆ بڕیوه !؟ نه له ژنراڵ و ئه‌فسه‌رانی گیانفیدای کۆمار و پێشه‌وا خه‌به‌رێک هه‌یه و نه خاوه‌نانی وتاره ئاگرینه‌کانی دوێنێ ؟؟ ههروابزانه ئه‌وانیش وه‌ک ئێمڕۆ کۆماریان وه‌ک ئه‌ستێره له ئاسمان خۆشتر ویستوه تاوه‌ک واقعیه‌ت له‌سه‌ر عه‌رزی کوردستان !
مه‌هاباد ئه‌و شاره که لاوه‌کانی یه‌که‌م ڕیکخراوی نه‌ته‌وه خوازی پڕ پاڵپشتی لێکراویان دامه‌زراند، مه‌هاباد ئه‌و شاره سه‌ربه‌رزی هه‌ڵکردنی فه‌رمی ئاڵای کوردستانی بۆ خۆی تۆمار کرد، و به کورتی مه‌هابادی پێته‌ختی کوردستان له ڕاستیدا وێرای شار‌و گونده‌کانیتر پێشه‌وای خۆیان به ته‌نێ هێشت. هه‌ر چه‌ند زۆر پاش له سێداره درانی پێشه‌وا مه‌هاباد گوێ دایه به‌شێک له وه‌سیه‌ته‌که‌ی قازی مۆحه‌مه‌د، به‌ڵام شوورای ئه‌م شاره تا ئێستاکه‌شی له گه‌ڵ بێ، نه‌یتوانیوه شه‌قامێکی ئه‌م شاره به‌نێوی ئه‌و ڕێبه‌ره مه‌زنه که ده‌کرێ بڵێن گاندی به ته‌نێ هێڵراوی کوردستان بوو نێو دێر بکه‌ن!
له لایەکیتر ئێنگلیزه‌کان نه ته‌نیا هێمنایه‌تیی عێراقیان زۆر لا گرینگ بوو. هه‌ر ئه‌وان بوون که هێزی له‌رزۆکی عێراقیان یارمه‌تیدا هەتا مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌ره‌و کوردستان پاشه‌کشێ پێ بکه‌ن. زۆر ئاساییه که ئه‌گه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ماف و ئازادی بگه‌یشتبایه، ئه‌وجار نه‌مر بارزانی به پشتێکی قایمه‌وه توانای زیاتری بۆ پاشه‌کشه پێکردنی عه‌ره‌به‌کان له باشووری کوردستان ده‌بوو. ئه‌وه ئه‌و مه‌ترسیه بوو که ئێنگلیسهکان لێی غافڵ نه‌بوون. وتووێژی بارزانی له گه‌ڵ یه‌که‌م ژماره‌ی هاواری نیشتمان ئه‌م بۆ چوونه ده‌سه‌لمێنێ.
نێو براو له وه‌لامی پرسیاری هاواری نیشتمان که : ئایا ته‌قازای ئه‌نگۆ له حکومه‌تی عێراق چیه؟ ده‌ڵێ ؛ \" به‌بێ قهیدو شه‌رت ئامانجی من ئازاد کردنی کوردستانی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی و له دوایدا ئازاد کرانی ئه‌و کوردانه‌ی که له ژێر ده‌ستی بێگانه‌دان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئێتحادی کورده \".
وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆ نه‌ک هه‌ر ئێنگلیس که هه‌زار ئاواتی چهپاوکارانه له سه‌ریدایه، به‌ڵکوو تورک و باقی نه‌یاران به‌ره‌و هاوده‌نگی به‌رینتری دوژمنانه ڕهکیش ده‌کا. له هه‌مان حاڵ‌دا که کورد‌و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان ڕه‌نگه له به‌رانبه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه مه‌زنه‌دا پێیان وابووبێ \"خواکه‌ریمه \'\' ! ده‌کرێ بوترێ لاینه جۆر به جۆره‌کانی مه‌ترسیه‌کان له کرده‌وه‌دا ئاوڕی شیاوی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
دیاره بۆ ئاشکرا کردنی زیاتری سیاسه‌تی نهئینی ئێنگلیس پێویسته ئه‌وه‌ش زیاد بکرێ که ساڵێ ١٩٤٣ کورده‌کان هه‌م له ته‌ورێز و هه‌م له سنه سه‌ردانی ئێنگلیسهکان ده‌که‌ن و خوازیاری یارمه‌تی بۆ سه‌ر به‌خۆیی کوردستان و چه‌ک و پاره و یارمه‌تی ئه‌وان ده‌بن بۆ جیا کردنه‌وه‌ی به‌شه کانی کوردستان له ئێران، عێراق و تورکیه. (ئورکات) کونسولی بریتانیا له ته‌ورێز کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بۆ پاش شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م و ته‌نێ ئاماده‌کاری یارمه‌تی بۆ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی کوردی ده‌ر ده‌بڕێ.هه‌مان داخوازله ئێنگلیس بۆسه‌ربه‌خۆیی کوردستان له لایه‌ن هه‌ورامیه‌کانه‌وه درا به داگیرکه‌ران له سنه، به‌ڵام پاش ماوه‌یێک سه‌رقاڵ کردن بێ وه‌ڵام مایه‌وه.
سه‌رکوت و تێک‌شکاندن به نه‌هێشتنی کۆمار و سه‌رۆکه‌که‌ی کۆتایی نایێت.
لاینێکیتری تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه و نیشاندانی قووڵی دوژمنایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رله‌نوێ زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا، دانی مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتێکی دزێوی چه‌ند لاینی و مهبهستداڕ به ئازه‌ربایجانی ژێرده‌سه‌ڵاتیان بوو، تا له په‌نای ئه‌م سیاسه‌ته‌دا [ به‌شدار کردنیان له ده‌سه‌ڵات]، هه‌م پلانی تێکه‌ڵ به فارس کردنی هێدی و له‌سه‌ره‌خۆ به دژی ئازه‌ریه‌کان دابه‌زێنن و هه‌م به پێکهێنانی ده‌ره‌تانی تێکه‌ڵی زیاتر له گه‌ڵ کوردستان [ سازکردنی ستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا!] و به‌خشینی پۆستی ئێداری و له‌شکری به تایبه‌ت له هه‌رێمی کۆمار، سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی کۆن له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانانی پێشووی کورده‌وه له ناوچه په‌ره پێبده‌ن ! واته به تیریک دوو نیشانه بپێکن، که ئێمڕۆ ئاسه‌واره زیانباره‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته له که‌س شاراوه نیه.
ئه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته داڕێژراوه‌یه که ڕه‌زاشا و هاوبیرانی له ڕه‌گه‌زی فارس دایان ڕشت. ژماره‌ی یه‌که‌می گۆڤاری \" ئایه‌نده\" لاپه‌ڕه ٦٢ سه‌رده‌می ڕه‌زاشا ده‌نووسێ : \"هر زمان این امر یعنی \"فارسی شدن\" کردهای ایران صورت گرفت آن‌وقت برای ما هیچ مضر نخواهد بود اگر روزی کردستان عثمانی مستقل شود و بین ما و دولت ترک، یک دولت کوچک ایرانی نژاد در آن حدود فاصله باشد \". هه‌مان سه‌رچاوه له درێژه‌دا مه‌ترسی خۆیان له هاتنه گۆڕی مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناشاررێته‌وه و هێناویه‌تی :
“ چند سال است که زمزمه استقلال کردستان بمیان آمده و بعضی از کردهای عثمانی، با ساز آن میرقصند. باید خاطر اولیای امور خود را یاد آور شویم که سیاست داخلی ما باید طوری باشد تا بمرور زمان ولی ههرچه زودتر کردهای ایران که از نژاد ایرانی هستند و زبان آنها یکی از لسان های ایرانی است، با سایر ایرانیان آمیخته و یکی شده، فرقی در میان نماند، چاره قطعی تـأسیس مدارس در ان نواحی، ترویج زبان فارسی، تعلیم تاریخ ایران و......می‌باشد.
ئه‌وه گۆشه‌یێک له سیاسه‌تی بێ بڕانه‌وه‌ی لاینی به‌رانبه‌ر به میلله‌تی کورده، که ئێمه به حه‌ق و ناحه‌ق له زۆر بۆنه‌دا و له لایه‌ن زۆربه‌ی حێزبه خهباتکارهکانمانهوه له گه‌ڵ ته‌جره‌به کردنی دوور‌و درێژی ئه‌م ڕێبازه،مهمدیس تۆی هیوایێکی بێ سه‌رئه‌نجامی وزهفهوتێن بۆ چه‌واشه نیشاندانی ئامانجی به ئه‌زموون دیتراوی ڕه‌گه‌زی فه‌رمانڕه‌وا له سیاسه‌تی گه‌ڵاڵه کراوی خۆی واته چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌چێنین ! هه‌رچی، حه‌جاریان و هۆمایون و ئه‌حمه‌دی نژاده‌کان به بێ شه‌رم و ڕارایی دووپاتی ده‌که‌نه‌وه، بۆی تێده‌کۆشن و تۆزقاڵێک له‌و سیاسه‌ته پاشه‌کشێ ناکه‌ن. به‌ڵام وته‌بێژی حێزب له بۆنه‌ی یادی کۆماری کوردستان سهعاتی٢٥/٨ ده‌قیقه ـ ی ئێواره‌ی ٢١.٠١.٠٠٩له به‌رنامه‌یێکی تلفۆنی تلوێزیۆنهکهیدا به بیانووی دووی ڕێبه‌ندان، وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که پشتڕاست ده‌کاته‌وه که \"....اتهاماتی که آنموقع به ملت کرد زده می‌شد، امڕوز هم گفته می‌شود... !!! ڕوون نیه له کام گۆشه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی پاش دووی ڕێبهندان١٣٢٤ سه‌رکۆماری مۆعه‌زه‌می کۆماری دێمۆکراتیکی کردستان داوای خۆدمۆختاری کردوه و ئاڵای شاهه‌نشایی وه‌ک پاشه‌کشه له ویستی سه‌ربه‌خۆیی له په‌نای ئاڵای کوردستان به‌رز کردوه‌ته‌وه؟ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و زه‌بوونی له به‌رانبه‌ر بکوژانی کورد به ڕاده‌یێک سه‌ری هه‌ڵداوه که ئه‌ندامێکی ڕێبه‌ری حێزب له به‌رنامه‌یێکی پێوه‌ندیدار به کۆمار ده‌ڵێ : “محمد رضا پهلوی دربدارآویختن قاضی محمد دخالت نداشته است”!!
به‌ره به‌ره خه‌ریکه شک و گومانی ئه‌و ده‌نگۆیانه زاڵ ده‌بێ، که به‌شێک هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن مێژووی ده‌ورانی سه‌لجووقی دوو پات که‌نه‌وه! [ پاش کوژرانی مه‌لکشا سه‌لجووقی ژنه‌که‌ی (تورکان خاتون) به که‌ڵک وه‌رگرتن له جوانی خۆی فه‌رمانده‌رانی عه‌شایری کرماشان و کرند له گه‌ڵ خۆی هاو ده‌نگ ده‌کا ئه‌گه‌ر پشتگیری بکه‌ن و پاشایه‌تی ئێرانی له ئه‌سفه‌هان بۆ سه‌قامگیر بکه‌نه‌وه، ئه‌وجار دڵیان پێ ده‌سپێرێ، به‌ڵام مێژوو ده‌ری خست که بیوه‌ژنی شای سه‌لجووقی چ به‌ڵایێکی به سه‌ر کوردی لاینگرانی شابانوو له شاری ئه‌سفه‌هان هێنا !].
وته‌ی وته بێژ: سه‌باره‌ت به خودمۆختاری خوازی پێشه‌وا هه‌ڵگری نێوه‌رۆکێکی ئه‌وتۆیه که ده‌سته‌واژه و وشه‌کانی گۆکراو له لاین سه‌رکۆماری کوردستان و کادرو به‌رپرسه‌کانی به گشتی له نێوه‌رۆک به‌تاڵ، هاکه‌زایی و به بێ فام له مانای ڕاسته‌قینه به‌کار هێنرابن ؟!
ئه‌گینا چۆن ده‌کرێ وته‌گه‌لی وه‌ک : \"کۆماری کوردستان، ڕیاسه‌تی جمهوری، کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان،ئاڵای پیرۆزی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌ربه‌ستی، سه‌ربه‌خۆیی، ئێستقلال \" که به فراوانی له دووتوێ وتار و به‌یان نامه و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا بۆ پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته سه‌رتاپا سه‌ربه‌خۆ و کوردیه‌که‌یان بێژرابن، بۆ وێنه به‌کار هێنانی ؟ یا نێوی ڕیاسه‌تی جمهوری کوردستان له لاپه‌ڕه‌ی ٣ ی کوردستانی ژماره٣٨ حه‌وت جاران، ته‌نیا به هه‌ڵکه‌وت و له‌ڕووی هه‌وه‌س گۆ کرابن ؟
له ههلو مه‌رجێکدا که نزیک به حه‌فتا ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی کۆمار تێپه‌ڕده‌کا، به‌شێک له‌و حێزبه که وادیاره تازه وشیار بوه‌ته‌وه وشه‌ی \"ئێران\" زیادی به حێزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه لکێندراوه ! بؤ نیشاندانی کارامه بوونی تێکۆشانی له ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان (که تاماوهیێک پێش تاوانی دابڕان له خه‌ڵکی کوردستان و پاسیڤ بوونی خۆی به گرفتی خوڵقێندراوی به‌شه‌که‌یتر ده‌زانی !)، شانازی به نووسینی سڵۆگان و بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکتی حێزبی به هۆی لاینگران له ( بهردهقووچ )، (به‌رده سپیان)، (گرده مریشک ) ده‌کا،و وه‌ک ئه‌وه هه‌رنه‌بێ مژده‌ی یه‌کیه‌تی برایانه‌ی ڕیزهدابڕاوهکان ـ ی به دژی نه‌یاری سه‌رەکی ڕاگه‌یاندبێ، ئاگر کردنه‌وه له به‌رزایی (وه‌ڵیو) به گوێ ئۆمه‌تی کۆمار خنکاو ده‌گه‌یێنێ !!
وته بێژی ئه‌م به‌شه [ له بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دووی ڕێبه‌ندان له کورد کاناڵ : به “لێدانی ناڵ” و بزمار و هاوکات له‌گه‌ل به زه‌وق وتنه‌وه‌ی وشه فارسیه‌کانی [ فرا حزبی، نهادینه، شفاف، مدنیت و...] و هێنانی وشه‌گه‌لی ناته‌با له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی رۆژانه‌یان،(داگیرکه‌رانی کوردستان، حکومه‌تی کوردی و دانی ئه‌م به‌ڵێنیه \" کورد به بڕیارتر له داهاتوودا ته‌واوی ئه‌و ئاره‌زوویانه ته‌بدیل به واقعیه‌ت ده‌کا \" و \" ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ئێسلامی عاقڵ بێ و ئاڵوگۆڕ له نێو خۆی دا پێک بێنێ، ئه‌مان وت‌ووێژیان نهادینه! کردوه !! و ڕێگا حه‌ل هه‌ر دیالۆگه ده‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران \'\' - ئاوێکی سارد به سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌دا ده‌ڕێژی که به ساڵانه له ژێر په‌رده‌ی نه‌گونجانی وێلایه‌تی فه‌قێ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ماف و ئازادی ده‌رخواردی خه‌ڵکمان ده‌دا !
له‌وه ده‌چێ، ئێستا به‌ڕێزیان چه‌ند سه‌ری سهرۆکیتری جیا له قازی،قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی بۆ وتووێژی داهاتوو دیاری کردبێ ! ڕه‌نگه وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ی پێشه‌وا، دامه‌زرێنه‌ری حێزب بۆ ئه‌وان نه‌بێ که خۆیان درێژه ده‌ری رێبازه‌که‌ی ده‌ناسێنن و له پێناوی متمانه نه‌کردن به تاران و پاراستنی یه‌کیه‌تی ریزه‌کانیان (که قه‌ت به قسه‌ی پێشه‌وا نه‌جووڵاونه‌ته‌وه) ! پێشه‌وا بۆ خه‌ڵکی ئافریقا وه‌سیه‌تی به جێ هێنابێ!!
نووسه‌ری ئه‌م پێداچوونه‌وه له هه‌ڵوێست و رابردوومان له‌و بڕوایه‌دا نییه که خۆدمۆختاری یان فدراڵیزم، هه‌ر نه‌بێ وه‌ک ده‌سپێک و ڕێخۆشکه‌ری ئه‌و ئامانجانه که قازی حه‌ولی بۆدا به بێ قازانج و بایخ سه‌یربکا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌ر حێزب و تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردستان سه‌رپشکه بۆ ده‌ربڕینی جۆری چاره‌سه‌ری مرۆڤی کێشه‌ی کورد. به‌ڵام ناڕه‌وا ئه‌وه‌یه به ئاشکرا مێژوێک که قوربانی بۆدراوه، به سه‌دان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری تۆمار کراون، به ده‌یان کتێبی له سه‌ر نووسراوه ته‌نێ بۆ مه‌به‌ستێکی به ئاشکرا ڕانهگهیەندراو چه‌واشه بکرێ!!
دیاره وه‌ک پێشه‌وا بۆ خۆی باسده‌کات و دوکتۆر قاسملوو له چل سال خه‌باته‌که‌یدا هێناویه‌تی چوارساڵ پێش ڕاگه‌یاندنی کۆمار، خه‌ڵک له راستیدا خۆدمۆختارییان به‌ده‌ست هێناوه. پێشه‌وا له کۆردستانی ژماره ٣٠ دا به پشت به‌ستن به داخوازی خه‌ڵک، فه‌رموویه‌تی “ زۆرم پێ گرانبوو که ئێمه به خۆدمۆختاری رازی بین \".
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.